Accessibility links

تۆنی بلێر تێبینی‌یه‌كانی سه‌رۆكی MI-5  په‌سه‌ند ده‌كات


سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی تۆنی بلێر ده‌ڵێت ئه‌و كۆكه‌ له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی كاربه‌ده‌سـتی باڵای ده‌زگای زانیاری وڵاته‌كه‌ی كه‌ ده‌ڵـێت پـیلانه‌كانی توندڕه‌وان و هێرشه‌ تیرۆریسـتیـیه‌كانی ناوخۆ به‌ درێژایی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستا ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌ڕێز بلێر ڕۆژی هه‌ینی له‌ له‌نده‌ن گوتی ئلیزا مانینگهام- بوولـله‌ر، سه‌رۆكی ئاژانسی سـیخوڕی ناوخۆی به‌ریتانیا كه‌ به‌ MI-5 ناسراوه‌، قسه‌كانی ڕاست بووه‌ كه‌ گوتویه‌تی بۆ نه‌وه‌یه‌ك مه‌ترسـیـیه‌كانی لاوه‌ موسـڵمانه‌ توندڕه‌وه‌كانی به‌ریتانیـا ده‌مێنێته‌وه‌. گوتیشی گرتنه‌به‌ری ڕێوشـوێنی ئاسایشی به‌ پـێی پـێویست نه‌بووه‌، وه‌ ده‌بێت به‌ریتانیا له‌ دژی ئه‌و پـرۆپاگه‌نده‌ ژه‌هراویانه‌ بوه‌سـتێته‌وه‌ كه‌ مێشـكی لاوه‌ موسڵمانه‌كان تێـكده‌دات.

ئه‌م تێـبیـنی‌یانه‌ی به‌ڕێز بلێر له‌ ڕۆژێـك پاش تێـبیـنی‌یه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگای MI-5 هات كه‌ گوتبووی ئاژانسه‌كه‌یان لـێـكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر 30 پـیلانی تیرۆریستی و 200 شـانه‌ی توندڕه‌وان ده‌كات كه‌ نزیكه‌ی 1600 كه‌س ده‌بن.

هه‌روه‌ها گوتوشـێـتی هه‌ندێ له‌و پـیلانانه‌ په‌یوه‌ندی ئاشـكرایان به‌ گروپـی ئه‌لقاعیده‌وه‌ له‌ پاكسـتان هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ئلیزا مانینگهام- بوولـله‌ر هۆشـداری دا به‌وه‌ی ڕه‌نگه‌ له‌ ئاینده‌دا تیرۆریسـته‌كان بـبنه‌ خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی و بایۆ‌لۆجی و كیمیاوی.

XS
SM
MD
LG