ڕۆژی سـێشـه‌ممه‌ی ڕێـكه‌وتی 7 ی مانگی یانزه له ئه‌مریكا ڕۆژی هه‌ڵـبژاردن بوو ، وه
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه سـه‌ره‌تایی‌یه‌كان ئیتر لای هه‌موو لایه‌ك ئاشـكرا بوو كه ده‌سه‌ڵات له واشـنتۆندا به ته‌نها له ده‌ستی كۆماریـیه‌كان، وه یان پارته‌كه‌ی سه‌رۆك بوش‌دا نامێنێت.
ده‌نگده‌ره ئه‌مریكیـیه‌كان په‌شـێـكی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌یان دایه ده‌ستی دیموكراته‌كان، ئه‌ویش هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سـێناتن.
به‌ڵام ئـێـسـتا هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكرات ده‌ڵـێـن ئه‌وان ئیتر به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشـه سه‌ختانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌یان بووه‌ته‌وه.
هاوكارمان بروسـك تۆغان به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تایبه‌ت كردبوو به باسـكردنی ئه‌م بابه‌ته، وه ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانی به‌رنامه‌كه بوون:
دكتۆر كرمانج گوندی، مامۆسـتای زانكۆی تێنسی له ویلایه‌تی تێنسـی.
دكتۆر سـه‌باح سـاڵح، مامۆسـتای زانكۆی بلوومسـبێرگ له ویلایه‌تی په‌نسـلڤانیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.