ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت چین ڕازی بووه به ناردنی نمونه‌ی خانه تووشبووه‌كانی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی قوربانی‌یه‌كانی وولاته‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی زانایان له ساڵی ڕابردووه‌وه داوای ده‌كه‌ن.
نوێنه‌ری ڕێكخراوتی ته‌ندروستی جیهانی له چین هێنك بێكدام گوتویه‌تی وه‌زیری كشتووكاڵی چینی ڕێكخراوه‌كه‌ی دڵنیا كردۆته‌وه له‌وه‌ی 20 نموونه‌ی ڕه‌وانه كردووه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵی 2004 و 2005.
هه‌روه‌ها گوتی زانایان پێویستیان به‌و نمونانه بووه تاوه‌كو بۆ ئه‌و شێوازه ئه‌گه‌رییانه‌ی ڤایرۆسه‌كه بگه‌ڕێن كه له‌وانه‌یه دوای گۆڕانهاتن به سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا دروست ببن و هه‌روه‌هاش ده‌ست بكه‌ن به دروستكردن و دۆزینه‌وه‌ی كوتانی دژ به نه‌خۆشی‌یه‌که.
هاوكاتیش، زانایه‌كی باڵای چینی توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌ڵێت جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ستانی فوجیان له چین سه‌ری هه‌ڵداوه.
به‌ڕێوبه‌ری بیرۆی ڤێترینه‌ری یاخود ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی چینی ژیا یۆولینگ گوتویه‌تی زانیارییه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه دروست نی‌یه و شێوازی توێژینه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانستی ئه‌نجام نه‌دراوه.
زانایانی ته‌ندروستی له هۆنگ كۆنگ و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕاپۆرتێكیان ئاماده كرد كه له لایه‌ن ئه‌كادمی‌یه‌ی زانستی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكی‌یه‌وه بڵاوكرایه‌وه و تیایدا باس له وورده‌كارییه‌كانی جۆره نوێكه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ده‌كه‌ن.