ڕۆژی پـێنجشه‌ممه سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپی پـێشـوازی له نانسی پڵوسی ڕێبه‌ری دیموكراته‌كان كرد.
پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌یان سه‌رۆك بوش گوتی ئێسـتا هه‌ڵبژارد‌نه‌كانمان تـێـپه‌ڕ كرد و پارته‌كه‌ی خانم نانسی پڵوسی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. به‌ڵام بیر و بۆچوونه جیاوازه‌كانمان هه‌ر ده‌مێنـنه‌وه، وه له‌به‌ر ئه‌وه به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ین تا زاڵبین به‌سه‌ر جیاوازیـیه‌كانماندا. ڕاسته ئێمه له هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌كدا یه‌ك ده‌نگ نابین، به‌ڵام كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوولامان وه‌ك یه‌ك ئه‌مریكامان خۆشده‌وێت، وه به پـه‌رۆشی ئاینده‌یـین، وه به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه گه‌وره‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ خانم پـڵوسی ئه‌نجامداوه، كه پـێشـبینی ده‌كرێت به یه‌كه‌م ژن كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكات.
خانم نانسی پـڵوسیش گوتی وتووێـژه‌كانیان به‌سوود بووه، وه به سه‌ره‌تایه‌كی باشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌قه‌ڵه‌م دا.
هه‌روه‌ها خانم پـڵوسی گوتی من چاوه‌ڕوانم به متمانه‌یی‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكدا كار به‌كه‌م، وه دان به‌وه‌شـدا بنێـین كه ناكۆكیمان هه‌یه و ده‌بێت باسی لێـوه بكه‌ین، وه هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه خواستی دامه‌زرێنه‌رانی وڵاته‌كه‌مان، گوتیشی به‌ڵام ئێمه به شـێوه‌یه‌ك كار ده‌كه‌ین كه ئه‌نجامی باش بۆ گه‌لی ئه‌مریكی به‌ده‌ستبهێنین.