به‌پـێی ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كانی میدیاكانی ئه‌مریكا پارتی دیموكرات له پـێشـبڕكێـیه‌كی
زۆر نزیكدا بۆ پـۆستی سـێنات له ستانی ڤـێرجینیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، به‌وه‌ش ده‌بنه زۆرینه له ئه‌نجومه‌نی سـێناتدا و كۆنتڕۆڵی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ڕۆژی سـێشـه‌ممه‌دا دیموكراته‌كان بۆ جاری یه‌كه‌م له دوای سـاڵی 1994 وه كۆنتڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان له ده‌ستگرت.
ئه‌نجامه سـه‌ره‌تایـیه‌كان تا ڕۆژی چوارشه‌ممه نیشـانی دا كه دیموكراته‌كان 50 كورسی ئه‌نجومه‌نی سـێناتیان بردۆته‌وه. ئێسـتاش سه‌نگ خراوه‌ته سه‌ر سـتانی ڤێرجینیا، كه له‌وێ سـێناتۆری كۆماریـیه‌كان جۆرج ئاڵـێن ڕووبه‌ڕووی ڕكابه‌ره‌كه‌ی جێم وێب له پارتی دیموكراته‌كان بۆته‌وه.
جێم وێب له كۆی نزیكه‌ی 2.4 ملیۆن ده‌نگ به 7 هه‌زار ده‌نگ له پـێشه‌وه‌یه. به‌ڵام هێشـتا جۆرج ئاڵـێن دان به‌وه نانێت كه شـكستی هێناوه و ده‌ڵێت ئه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پـیاداچوونه‌وه‌ی ژماردنی ده‌نگه‌كانه له لایه‌ن كاربه‌ده‌سته خۆجێـیی‌یه‌كانه‌وه، كه ڕه‌نگه پـێنجشه‌ممه ڕابگه‌یه‌نرێت.
به‌پـێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌كان له كۆی 435 كورسـیـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دیموكراته‌كان 229 كورسـیان بردۆته‌وه، وه كۆماریـیه‌كانیش 196 كورسـیان بۆ ماوه‌ته‌وه.
شـایانی باسه ڕاپـرسـیـیه‌كان نیشـانی داوه به‌هۆی ناڕه‌زایی له سه‌رۆك بوش له چـۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕی عێراق، وای له ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگـده‌ران كردووه ده‌نگ بۆ دیموكراته‌كان بده‌ن.