Accessibility links

توندوتیژی له‌ عێراق به‌بێ وه‌ســتان به‌رده‌وامه‌


چوارشه‌ممه‌ ڕۆژێـكی تری خوێناوی بوو له‌ عێراق، به‌لایه‌نی كه‌م 50 كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ كوژراوه‌ و یان ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌.

خوێناویترین ڕووداوی ئه‌وه‌ بوو كه‌ ژماره‌یه‌ك گولـله‌ هاون به‌ر گه‌ڕه‌كی سه‌دری شـاری به‌غدا كه‌وت و له‌ ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌س كوژران و 15 ی دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند له‌ دوو ڕووداوی جیادا 2 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون. له‌ ڕاگه‌یاندنێـكی دیكه‌شدا ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو و له‌ شه‌ڕێـكدا له‌ به‌غدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 38 تیرۆریسـتیان كوشـتووه‌ و 9 ی دیكه‌شـیان بریندار كردووه‌.

هاوكات ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ دانیشـتنه‌كانی دادگایـیكردنه‌كه‌ی سه‌دام حسێن به‌ تاوانی جینۆسـاید ده‌سـتیپـێـكرده‌وه‌. یه‌ك له‌ تاوانباره‌كان گوتی كورده‌كان له‌ 1988 دا سـیخوڕیـیان بۆ ئێران ده‌كرد.

دادگایـیكردنه‌كه‌ بۆ نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌ی دیكه‌ دواخرا (هه‌تا 27 ی مانگی یانزه‌) بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ له ‌به‌رده‌می‌ پارێزه‌رانی تاوانباره‌كان هه‌بێت تا شـایه‌تحاڵ كۆبـكه‌نه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG