ئه‌و سه‌ربازه دێرینانه‌ی شه‌ڕی عێراق كه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا خۆیان كاندید كردبوو، نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن.
كاندیدی دیموكراته‌كان تامی ده‌كۆرث له ویلایه‌تی ئیلینۆیز له به‌رامبه‌ر كاندیدی كۆمارییه‌كان پیته‌ر رۆسكام دۆڕا و نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت. ده‌كۆرث له كاتی شه‌ڕی عێراقدا هه‌ردوو لاقی له ده‌ست‌دا كاتێك كه وه‌ك فڕۆكه‌وانێكی هه‌لیكۆپته‌ر له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شداری كردبوو.
نزیكه‌ی 12 سه‌ربازی دێرینی شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانستان كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرس دا خۆیان كاندید كردبوو، ته‌نها یه‌كێكیان وه‌ك كۆماری خۆی به‌ربژاركردبوو. ئه‌ویش ڤان ته‌یله‌ری ویلایه‌تی تیكساس بوو كه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره له به‌رامبه‌ر كاندیدی دیموكراته‌كان چێت ئێدواردس شكستی هێنا. به‌ڕێز ته‌یله‌ر لایه‌نگرێكی به‌هێزی سه‌رۆك بوش و ڕێبازه‌كانی بوو له عێراق.
ئه‌نجامه‌كانی ویلایه‌تی په‌نسلڤانیاش تاوه‌كو ئێستا یه‌ك لانه‌بۆته‌وه. ده‌نگه‌كانی سه‌ربازی دێرینی شه‌ڕی عێراق پاترك مێرفی كاندیدی دیموكراته‌كان له‌گه‌ڵ كاندیدی كۆمارییه‌كان مایكڵ فتزپاترك زۆر له یه‌كه‌وه نزیكن.