دادگایی كردنه‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ین ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی جینۆساید ده‌ستی پێكرده‌وه و یه‌كێك له پارێزه‌ره‌كانی به‌رگری سه‌دام گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌شداری كردن له پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه.
پارێزه‌ر به‌دیع عه‌ریف داوای له دادگا كرد كه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له‌سه‌ر دیارنه‌مانی هه‌ندێ له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئۆفیسی تیمی پارێزه‌رانی به‌رگری له ناوچه‌ی گرین زۆونی ئاسایش پارێزراو. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی كۆمه‌ڵێك كه‌سی نه‌ناسراو چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تایبه‌ت به دادگایی كردنه‌كه‌یان دزیوه و به‌م شێوه‌یه هه‌وڵه‌كانی تیمی پارێزه‌ران بۆ به‌رگریكردن له سه‌دام حوسه‌ینی تێكداوه.
پارێزه‌رانی به‌رگری له مانگی سه‌پته‌مبه‌ردا له به‌شداریكردنی دادگایی كردنه‌كه ڕاوه‌ستان تاوه‌كو ناڕه‌زایی له دژی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی دادگا بۆ داواكانیان ناڕه‌زایی ده‌ربڕن.
سه‌رۆكی پێشووی عێراقی و شه‌ش له داروده‌سته‌كه‌ی تاوانباركراون به‌وه‌ی زیاتر له 180 هه‌زار كوردی‌یان له ساڵی 1988 دا و له میانه‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال‌دا له باكوری عێراق كوشتووه. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه، هه‌موویان دووچاری سزای مردن ببنه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو تاوانه‌كانیان به سه‌ردا چه‌سپێنرا.