پارتی ئۆپۆزسیۆنی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی هاوسی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێنا و سه‌ركه‌وتنیشیان له سینات‌دا وه‌ستاوه‌ته سه‌ر ده‌نگه‌كانی دوو ویلایه‌ت.
ژماردنی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه هێشتا ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵام دیموكراته‌كان توانیویانه تاوه‌كو ئێستا 24 كورسی‌یان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ببه‌نه‌وه بێ له‌و كورسیانه‌ی پێشتر هه‌یان بووه. به‌م شێوه‌یه‌ش، دیموكراته‌كان بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1994 ه‌وه كۆنترۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یان هاوس ده‌كه‌نه‌وه.
دیموكراته‌كان توانیان چوار له شه‌ش كورسی سیناتی سه‌ره‌كیان ده‌ست بكه‌وێت به‌هۆی سوود وه‌رگرتنیان له ڕاوه‌رگرتنه گشتی‌یه‌كانی كه ده‌ڵێن به چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ شه‌ڕی عێراق ڕه‌زامه‌ند نین.
ئه‌و ده‌نگانه‌ش كه كاندیده‌كانی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان له ویلایه‌تی ڤه‌رجینیا و له ویلایه‌تی مۆنتانا بۆ بوون به ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی سینات‌دا به ده‌ستیان هێناوه، زۆر له یه‌كه‌وه نزیكن. دیموكراته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ئه‌نجومه‌نی سیناتیش بكه‌ن ده‌بێت له‌و دوو ویلایه‌ته‌دا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن.
كۆشكی سپی ده‌ڵێت به‌ڕێز بوش چاوه‌ڕوانی كاركردن له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان ده‌كات و به نیازه كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له كاتژمێر 1 ی پاش نیوه‌ڕۆ به كاتی واشنتۆن یان كاتژمێر 18 به كاتی جیهانی ببه‌ستێت.
ڕێبه‌ری دیموكراته‌كانیش نانسی په‌ڵوسی ده‌بێته ووته‌بێژی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاخود سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌م شێوه‌یه ده‌بێته یه‌كه‌م ژن له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا كه ئه‌و پۆسته بگرێته ده‌ست. پۆڵوسی گوتویه‌تی پارته‌كه‌ی داوا له سه‌رۆك بوش ده‌كات كه ڕێبازێكی نوێ له عێراقدا بگرێته ده‌ست.