به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش ئه‌و ڕاپـۆرتانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێن ڕه‌نگه باڵیۆزی
ئه‌مریكی له عێراق واز له پۆسـته‌كه‌ی بهێنێت.
ڕۆژی سـێشـه‌ممه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شـان مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت باڵـیۆز زاڵمای خه‌لیلزاد پلانی به‌ده‌سته‌وه نیـیه ده‌ست له كاره‌كه‌ی بكێشـێته‌وه.
شـان مه‌كـكۆرمه‌ك ڕاپـۆرتێـكی ئه‌سۆشـیه‌تد پـرێسی به درۆ خسـته‌وه كه بڵاوی كردبووه‌وه گوایه لـێـپـرسـراوێـكی باڵای ئه‌مریكی گوتویه‌تی ڕه‌نگه له سه‌ره‌تای سـاڵی ئاینده‌دا خه‌لیلزاد واز له پـۆسـته‌كه‌ی بهێـنێت.
به‌ڕێز مه‌كـكۆرمه‌ك گوتیشی وه‌زیری ده‌ره‌وه كۆنده‌لیزا ڕایس و سه‌رۆك بوش پـێـیان وایه باڵیۆز خه‌لیلزاد كارێـكی مه‌زن ده‌كات.