Accessibility links

له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵبـژاردنه‌كانی ئه‌مریكا ته‌رازوی هێزه‌كان له‌ نێو كۆنگرێسدا بگۆڕێت


ئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕی عێراق ناڕه‌زایـیه‌كی زۆری لای ئه‌مریكیـیه‌كان دروستـكردووه‌، وه‌ ئه‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌ش ده‌رفه‌تێـك ده‌بێت له‌ به‌رده‌میاندا تا كاردانه‌وه‌ی خۆیانی له‌سه‌ر ده‌ربـبڕن، وه‌ له‌وانه‌شه‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا به‌رن كه‌ گۆڕانكاری له‌ ته‌رازوی هێزه‌كانی نێو كۆنگرێسـدا بكه‌ن.

په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا دێبرا تات ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌كردووه‌، وه‌ هاوكارنمان به‌ڵێن سـاڵح و سمكۆ عه‌زیز وه‌ریانگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی.

سه‌رۆك بوش زوویه‌كی ڕۆژی سـێشـه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ی كراوفۆردی سـتانی تكساس ده‌نگی خۆی دا، هه‌ر له‌وێش داوای له‌ خه‌ڵك كرد به‌شـداری له‌ ده‌نـگداندا بكه‌ن، وه‌ گوتی:

" حكومه‌ته‌كه‌مان هێندی خواسـتی باشی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌ بۆ به‌شـداریكردنیان له‌ ده‌نگدان، ئینجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ گرنگ نیـیه‌ تۆ سه‌ر به‌ چ حزبێـك بیت یان لایه‌نگری هیچ حزبێـك نه‌بیت ته‌نها ئه‌ركی خۆت ئه‌نجام بده‌ و ده‌نگی خۆت بده‌، با ده‌نگت بـبیسـترێت."

هه‌ڵـبژاردن له‌سه‌ر هه‌ر 435 كورسـیـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت و هه‌روه‌هاش 33 كورسی له‌ سه‌د كورسـیـیه‌كه‌ی سـێنانتی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. بێ له‌وانه‌ ده‌نگده‌ران فه‌رمانڕه‌واكانی 36 ستانی ئه‌مریكاش هه‌ڵده‌بژێرن و بڕیار له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ مه‌سه‌له‌ش ده‌ده‌ن له‌و ڕیفراندۆمانه‌ی ده‌كرێن له‌وانه‌ ماره‌بڕینی هه‌مجنسـبازان و لـێـكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی خانه‌كانی ژیان.

دیموكراته‌كان هیوادارن ناڕه‌زایی‌یه‌كان به‌رامبه‌ر شه‌ڕی عێراق یارمه‌تیده‌ریان بێت بۆ كۆنتڕۆڵـكردنی یه‌كێـك له‌ خانه‌كانی كۆنگرێس، ئینجا ئایا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێت یان سـێناتی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بێت.

هاواردین سه‌رۆكی پارتی دیموكراته‌كان ده‌ڵێت" له‌ ڕاسـتیدا خه‌ڵكان له‌م وڵاته‌دا خواسـتیاری ئاڕاسـته‌یه‌كی نوێـن، ئینجا هه‌ر بۆیه‌ ده‌بینین ژماره‌یه‌كی زۆر به‌شـداری له‌ ده‌نگدانه‌كه‌دا ده‌كه‌ن. من بڕوام وایه‌ ئێمه‌ به‌ره‌و ئاڕاسـته‌یه‌كی نوێ له‌ وڵاتدا ده‌ڕۆین."

له‌م ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تانه‌ی هه‌ڵـبژاردندا و ئه‌و ڕاوه‌رگرتنه‌ گشـتیانه‌ی كراون ئاكامه‌كانیان وا نیشـان ده‌ده‌ن دیموكراته‌كان ده‌رفه‌تێـكی باشـیان هه‌بێت بۆ كۆنتڕۆڵـكردنی زۆرترایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا و هه‌روه‌ها له‌ سـێناتیشـدا ده‌سـتكه‌وتیان ئه‌بێت.

پـێویسـته‌ دیموكراته‌كان 15 كورسی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و 6 كورسی له‌ سـێناتدا به‌ده‌ستبهێنن تا بـبنه‌ زۆرترایه‌تی له‌ هه‌ردوو خانه‌ی په‌رله‌ماندا.

پـێشـه‌بڕكێ هه‌ره‌ نزیكه‌كان، ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ بۆ هه‌ڵـبژاردنی سـێنات ده‌كرێت له‌ سـتانه‌كانی میزۆری، ڤێرجینیا، تێنسـی، مۆنتانا و ڕۆد ئایڵاندیش، كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌ر هه‌موویان كۆرسـیـیه‌كانی ناو كۆنـگرێسـیان به‌ده‌ست كۆماریـیه‌كانه‌وه‌یه‌.

XS
SM
MD
LG