Accessibility links

له‌وانه‌یه‌ ژماردنی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ببێته ‌هۆی دواكه‌وتنی ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌كان


شیكه‌ره‌وانی سیاسی ده‌ڵێن له‌وانه‌یه‌ ئه‌نجامی هه‌ندێ له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدانه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری ووڵاته ‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ چه‌ند ڕۆژێك یاخود چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوابخرێت. ئه‌مه‌ش تاوه‌كو ژماردنی ده‌نگه‌كانی ئه‌و كه‌سانه به‌ڕێوه‌ ده‌چێت كه‌ له بنكه‌كانی ده‌نگدان ئاماده‌ نه‌بوون واتا له ڕێگه‌ی پۆسته‌وه‌ ده‌نگی خۆیانداوه‌ و یان ئه‌وانه‌ی پێشتر خۆیان ناونوس نه‌كردووه‌ و یان له بنكه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ خۆیان ناونوس كردووه‌ و یاخود ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناسنامه‌ی پێویستیان پێ نه‌بووه‌‌.

زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كان ڕێگه‌یان به‌ ده‌نگده‌ران داوه له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ڕۆژی هه‌ڵبژاردن له ڕێگه‌ی پۆسته‌وه‌ ده‌نگی خۆیان بده‌ن.

له ساڵی 2004 یشدا دا، بۆ یه‌كه‌م جار مافی ده‌نگدان درا به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناسنامه‌ی دروستیان پێ نیه ‌و یان پێشتر خۆیان ناونوس نه‌كردووه و یاخود له بنكه‌یه‌كی نادروست هه‌وڵی ده‌نگدانیان داوه‌. ئه‌وه‌بوو له ئه‌نجامدا یه‌ك ملیۆن و نۆ سه‌د هه‌زار كه‌س به‌و شێوه‌یه‌ ده‌نگیاندا و له‌وانه‌ش ده‌نگی یه‌ك ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار كه‌سیان ژمێردرا و به‌ دروست دانران. زۆرجاریش، ژماردنی ئه‌و ده‌نگانه‌ كاتێكی زۆری ده‌وێت.

XS
SM
MD
LG