دادگایه‌كی به‌ریتانی حوكمی زیندانی هه‌تا هه‌تایی به سه‌ر تیرۆریستێكدا چه‌سپاند كه ئاشكرای كردووه ده‌ستی له‌و پیلانانه‌دا هه‌بووه كه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانیا دانرابوون.
دیرین بارۆت كه به‌ریتانی‌یه‌كی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه له دینكه‌ی خۆی و بۆته موسوڵمان له مانگی ڕابردوودا خۆی به تاوانبار له قه‌ڵه‌مدا و گوتی ده‌ستی له‌و پیلانه‌دا هه‌بووه كه بۆ ده‌ست نیشانكردنی نیشانه‌ی هێرشه‌كان دانراوه. نیشانه‌كانیش بریتی بوون له بازاڕی ئاڵوگۆڕكردنی سه‌هم و سه‌نه‌د له نیۆرك و بنكه‌ی سه‌ره‌كی سندوقی دارایی نێونه‌ته‌وه‌یی. هه‌روه‌ها باسی له پیلانه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو كرد كه به نیاز بوون له گه‌راجێكی ڕاوه‌ستاندنی ئۆتۆمبیلی ژێر زه‌وی له به‌ریتانیا بیته‌قێننه‌وه و بۆمبی ڕادیۆلۆجی تریش له شوێنه‌كانی تری به‌ریتانیادا بته‌قێننه‌وه.
ئه‌و دادوه‌ره‌ش كه به‌رپرسی دۆسیه‌كه‌ی "بارۆت" ه گوتویه‌تی ده‌بێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه 40 ساڵ له زیندان‌دا بمێنێته‌وه.
هاوكاتیش، له ڕۆژی سێ شه‌ممه له هۆڵه‌ندا، پێنج پیاو و ژنێك ده‌ستگیركراون به‌هۆی
ئه‌وه‌ی گومانیان لێ ده‌كرێت خه‌ڵكی ده‌كه‌نه ئه‌ندامی گروپه تیرۆریستیه‌كان. دادپارێزانیش داوایان كردووه حوكمی 15 ساڵ زیندانی به سه‌ر ئه‌و گومانلێكراوانه‌دا بچه‌سپێنرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوانباركراون به‌وه‌ی پیلانی هێرشكردنه سه‌ر سیاسه‌تمه‌دارانی هۆڵه‌ندییان داناوه.