Accessibility links

سه‌دام حوسه‌ین له دادگا داوای ئاشتبونه‌وه‌‌‌ی نیشتمانی له هه‌موو عێراقی‌یه‌كان ده‌كات


ڕێبه‌ری پێشووی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین داوای ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی له عێراقی‌یه‌كان كرد له دوو ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی دادگا حوكمی له‌ سێداره‌دانی به‌سه‌ردا چه‌سپاند به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی له دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامی‌داوه‌.

سه‌دام له دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی دادگادا تایبه‌ت به‌ تاوانه‌كانی جینۆساید، بانگه‌شه‌ی " هه‌موو عێراقیه‌كان به‌ عه‌ره‌ب و كورده‌وه‌ كرد كه‌ له یه‌كتری خۆش ببن و ئاشت ببنه‌وه‌ و ده‌ست بخه‌نه‌ ناو ده‌ستی یه‌كترییه‌وه.‌"

دادپارێزان سه‌دام و شه‌ش له ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی تاوانبارده‌كه‌ن به‌وه‌ی له میانه‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی ساڵی 1988 دا له باكوری به‌غدا زیاتر له 180 هه‌زار كوردییان كوشتووه‌.

یه‌كێك له شایه‌تحاڵه‌‌ كورده‌كان گوتی هێزه‌كانی سه‌دام، هاوڕێكانی و كه‌سوكاره‌كه‌یان‌ی كوشتووه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام بڕیاری لێخۆشبوونی ئاشكرا كردبوو.

شایه‌تحاڵێكی تر جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌مان ڕووداو كرده‌وه‌ و بۆ سه‌لماندنی ووته‌كانی وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆیی گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵی نزیك به‌ گونده‌كه‌ی پێشكه‌شی دادگا كرد.

دانیشتنی ئه‌مجاره‌ی دادگاش به‌ دوای ده‌رچوونی حوكمه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی دادگا هات كه ‌سزای مردنیان به ‌سه‌ر سه‌دام‌دا چه‌سپاند بۆ ئه‌و فه‌رمانه‌ی دابووی بۆ كوشتنی 148 شیعه‌ی گوندی دوجێل له ساڵی 1982 دا.

XS
SM
MD
LG