سێشه‌ممه ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا . ده‌نگده‌ران ده‌نگ بۆ هه‌ر 435 یاسادانهرهكهی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و 33 سیناتۆر و 36 فه‌رمانداری ویلایه‌ته‌كان ده‌ده‌ن.
دیموكراته ئوپۆزسیۆنهكان خوازیارن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن بۆ یه‌كه‌م جار له ماوه‌ی دوانزه ساڵی ڕابردووه‌وه. ئه‌وان به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمارییه‌كاندا ده‌كه‌ن بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌نجومه‌نی سیناتیش.
زۆربه‌ی ڕاوه‌رگرتنه گشتییه‌كان نیشان ده‌ده‌ن دیموكراته‌كان ڕه‌نگه 15 كورسی تر به‌رنه‌وه كه پێویستیانه بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا زۆرینه بن، به‌ڵام بردنه‌وه‌ی 6 كورسی تر له سینات‌دا سه‌خت تره.
له ولایه‌ته‌كانی (تێنسی، نیو جێرزی، ڤه‌رجینیا و میزۆری ) ، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له نێوان ژماره‌ی لایه‌نگرانی كاندیده‌كانی هه‌ردوو پارته‌كه نییه و ئاكامه‌كانیان له نزیكه‌وه چاودێری ده‌كرێت.
شایانی باسه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی دوو ساڵی داهاتوو ده‌بێت.
سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ خانم لۆرا بوش له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له شاره‌كه‌ی خۆیان له "كراوفۆرد" ی ویلایه‌تی تكساس ده‌نگی خۆیاندا. بڕیاریشه له كۆتایی ڕۆژدا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆشكی سپی.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، سه‌رۆك بوش هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی له ویلایه‌تی ئه‌ركه‌نساس و تكساس ده‌كرد و به‌ڕێز بوش داوای له كۆمارییه‌كان كرد كه ده‌نگ بده‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو به‌های ئاسایشی ووڵاته‌كه ده‌نرخێنن و ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ڕێژه‌ی باجدان به نزمی بهێڵنه‌وه. هه‌رچه‌ندێكیشه كه سه‌رۆك بوش جارێكی تر بۆ سه‌رۆكایه‌تی ناتوانێت خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هانی هه‌ڵبژاردنی كاندیده كۆمارییه‌كان ده‌دات.
به مانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كار ئاسانی بۆ سه‌رۆك بوش زیاد ده‌بێت تا بتوانێت سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له عێراق بهێڵێته‌وه و ئه‌و كه‌م كردنه‌وه‌ی باجه‌ش كه ده‌ڵێت بۆ ئابوری باشه بیهێڵێته‌وه.
ئه‌گه‌ر دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یان له سینات زۆرینه به‌ده‌ست بێنن ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتیان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕ له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه بكه‌ن، كه زۆربه‌ی ئه‌مریكییه‌كان ئێستا ده‌ڵێن ئه‌و شه‌ڕه هه‌ڵه بووه.
مه‌سه‌له‌ی عێراقیش به‌شێكی گرنگی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو. سه‌رۆك بوش گوتی عێراق ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كییه له شه‌ڕی دژه تیرۆریزم دا وه گوتیشی داواكاری ئۆپۆزسیۆن بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان و پرسیاریان له‌سه‌ر چاودێری ناوخۆ ئه‌وه نیشان ده‌دات كه پارتی دیموكرات هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ پاراستنی ئه‌مریكا نیه.
زۆربه‌ی دیموكراته‌كان ده‌ڵێن ئه‌و شه‌ڕه وای كردووه ئه‌مریكا كه‌متر پارێزراو بێت. به‌ڵام له ناو دیموكراته‌كان خۆیاندا، ڕای جیاوازییان هه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی چی بكرێت له عێراق و هێزه‌كان كه‌ی بكشێننه‌وه.