Accessibility links

ڕێـكخراوی TI ده‌ڵێت عێراق وڵاتێـكی سه‌ره‌كی گه‌نده‌ڵـیـیه‌ له‌ جیهاندا


ترانسپـێرێنسی ئنته‌رناشـناڵ (Transparency International) ڕێـكخراوێـكی جیهانی ناحكومیـیه‌، بنكه‌كه‌ی له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیایه‌، وه‌ له‌ سـاڵی 1993 وه‌ دامه‌زراوه‌. كاری ئه‌م ڕێـكخراوه‌ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵیـیه‌ له‌ جیهاندا. سـاڵانه‌ش ڕاپـۆرتێـك له‌سه‌ر ئاستی گه‌نده‌ڵی له‌ ناو ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتاندا ده‌دات.

له‌ 6 ی مانگی یانزه‌دا ڕاپـۆرتی سـاڵی 2006 ی بڵاوكردۆته‌وه‌، وه‌ تیایدا ئاستی گه‌نده‌ڵی له‌ 163 وڵاتی جیهاندا ئاشـكراكردووه‌. به‌پـێی ئه‌و ڕاپـۆرته‌ عێراق له‌ خانه‌ی 161 ی لیسـته‌كه‌دایه‌ واته‌ سـێهه‌م گه‌نده‌ڵیترین وڵاته‌ له‌و لیسـته‌یه‌دا.

سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ ده‌یڤد نووسباوم به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێـكخراوی ترانسپـێرێنسی ئنته‌رناشـناڵ سـازكردووه‌، وه‌ له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان به‌ زمانی كوردی ئاماده‌یان كردووه‌.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وه‌رگێڕاوی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌ك و 47 چركه‌یه‌.

XS
SM
MD
LG