له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی واده‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌مریـكیـیه‌كان خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن ڕۆژی سـێـشه‌ممه به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕێ بكه‌و‌ن تاوه‌كو ده‌نگ به
ئه‌ندامانی ئه‌و پارته بده‌ن كه ده‌یانه‌وێت كۆنتڕۆڵی كۆنـگرێس بكات.
ڕاپـرسـیـیه‌كانی ئه‌م دوایـیانه نیشـانی ده‌دات كه ڕه‌نگه دیموكراته‌كان زۆربه‌ی كورسـیـیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بـبه‌نه‌وه، به‌ڵام كۆنتڕۆڵـكردنی ئه‌نجومه‌نی سـێنات ئاسته‌مه پـێشـبینی بكرێت چونكه له چه‌ند ڕاپـرسـیـیه‌كدا زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیـك بوون. هه‌ر له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ڕۆژی سـێشـه‌ممه‌دا حاكمی 36 ویلایه‌ت هه‌ڵـده‌بژێردرێت، هه‌روه‌ها ڕاپـرسـیش له 37 ویلایه‌ت له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێـك ده‌كرێت له‌وانه له‌باربردنی منداڵ و ماره‌كردنی هاوڕه‌گه‌ز و توێژینه‌وه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی خانه‌ی گیانداران.
ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك بوش له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له ویلایه‌ته‌كانی فلۆریدا و ئاركانسـاس و تكساس داوای له هاوڵاتیان كرد ده‌نگ بۆ كۆماریـیه‌كان بده‌ن ئه‌گه‌ر ئاسایشی خۆیان به‌لاوه گرنگه و ده‌یانه‌وێت باجی كه‌م بده‌ن.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆك بوش خۆی بۆ هیچ پـۆسـتێـك كاندید نه‌كردووه به‌ڵام ئه‌و له بری كاندیده كۆماریـیه‌كانی تر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌كات.
ئێستا كۆماریـیه‌كان زۆرینه‌ن له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سـێناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا.
دیموكراته‌كانیش داوایان له ئه‌مریكیـیه‌كان كرد ده‌نگیان بۆ بده‌ن تاوه‌كو گۆڕانكاری له واشـنتۆن و سـتراتیژیـیه‌تی عێراقدا بكه‌ن.