كاتێك هه‌ست به ماندوێتی ده‌كه‌یت ڕه‌نگه پیاسه کردن بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ووزه و حه‌سانه‌وه‌ت له‌وه باشتر بێت وه‌ک له‌وه‌ی سه‌رخه‌وێك بشكێنی.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ دا، لێكۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن جم‌و جۆڵی ئاسایی یارمه‌تی زیادکردنی پله‌ی هێز و توانا له له‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ش دا ده‌دات كه نه‌خۆشی سه‌ختی په‌یوه‌ندیدار به ماندویه‌تیه‌وه‌یان هه‌یه وه‌كو شێر په‌نجه و نه‌خۆشی دڵ. ڕه‌نگه ئه‌مه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی یه‌كجێی نه‌بێت، به‌ڵام لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن سوتاندنی ووزه به ڕێگای جم‌و جۆڵی ئاسایی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژده‌م ووزه دروست ده‌كات.
پاتریك ئو كۆرنه‌ری شاره‌زا ده‌ڵێت زۆر جار كه خه‌ڵكی ماندوو ده‌بن ئه‌وه‌ی كه بیری لێ نه‌كه‌نه‌وه وه‌رزش كردن یان به‌ڕێگاڕۆشتنه یاخود پیاسه‌کردن. به‌ڵام ده‌ڵێت كاتێ كه مێشكت ماندووه‌و حه‌ز به حه‌سانه‌وه ده‌كه‌ی هه‌ندێ جم‌و جۆڵی زیاتر بكه‌ی باشتره.
لێكۆڵه‌ر (تێم پوتز) ی زانكۆی جۆرجیا ده‌ڵێت ئێمه له نێو كۆمه‌ڵگایه‌ك دا ده‌ژین كه هه‌میشه به‌دوای خواردنه‌وه‌ی پڕ ووزه‌دا ده‌گه‌ڕێین وه یان كوپێك قاوه ده‌خۆینه‌وه تاوه‌كو بتوانین ڕۆژه‌كه‌مان ته‌واو بكه‌ین، به‌ڵام له جیاتی ئه‌وه باشتر وایه هه‌وڵ بده‌ین هه‌موو به‌یانیانێك هه‌ندێ به پێ بڕۆین تاوه‌كو ئه‌و ووزه‌یه‌مان ده‌ست بكه‌وێت كه بۆ كۆتایی هێنان به ڕۆژه‌که ده‌مانه‌وێت.
زۆر لێكۆڵینه‌وه نیشانی داوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان كردووه به به‌رنامه‌ی جم‌و جۆڵی ڕۆژانه پله‌ی ووزه‌یان زیادی كردووه.
له‌و لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی كه له (psychological bulletin) بڵاو كراوه‌ته‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه كه 70 لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كراوه‌و زیاتر له 6،800 كه‌س به‌شدارییان تیادا كردووه. له سه‌دا 90 زیاتری ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه هه‌مان شت ده‌رده‌خات.
ئه‌نجامه‌كان هه‌ر ئه‌وه‌ن كه جمۆ جۆڵ و وه‌رزشی ڕۆژانه ووزه زیاد ده‌كات و ماندوێتی ناهێڵێت.
لێكۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن له نزیكه‌ی هه‌موو ئه‌و گروپانه‌ی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر کراوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارییان كردووه بریتی بوون له كه‌سانی ته‌ندروست باش تا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه و ئه‌وانه‌ش كه نه‌خۆشی په‌یوه‌ندیدار به ماندوێتی و ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ش که نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه، هه‌ر هه‌موویان قازانجیان له‌و ڕێگاڕۆشتنه كردووه.