عێراق ڕووبه‌ڕووی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاسـتی توندوتیژیـیه‌كان ده‌بێته‌وه له ده‌مێـكدا هاوپه‌یمانێـتی به‌سه‌ركردایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له ئۆپه‌راسـیۆنه‌كانی له به‌غدا و له ده‌وروبه‌ریشی. گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غدا له تیرۆریسـتان و له ده‌سته و تاقمی كوشتن خاوێن ده‌كه‌نه‌وه و زۆر شـوێنی شـاردنه‌وه‌ی چه‌كیشـیان دۆزیوه‌ته‌وه.
سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت،" ڕێـگه بۆ سه‌ركه‌وتن له عێراق یارمه‌تیدانی حكومه‌تی عێراقه گه‌شه‌بكات و به‌هێزبێت و چه‌ندێ بكرێت به‌خێرایی كۆنتڕۆڵی زیاتری وڵاته‌كه له‌ده‌ست حكومه‌تی عێراقیدا بێت":
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " ئه‌ركی ئێمه یارمه‌تیدانی حكومه‌تی هه‌ڵبژێراوی عێراقه بۆ شـكست پـێهێنانی دوژمنانی هاوبه‌شـمان، بۆ هێنانه كایه‌ی ئاشـتی و ئارامی بۆ عێراق، وه هه‌روه‌ها وڵاتی خۆشـمان سه‌لامه‌تـتر بكه‌ین. ئامانجه‌كانی ئێمه ناگۆڕێن و نه‌رمین له‌و ڕێـگایانه‌ی پـێی ده‌گه‌ینه ئامانجه‌كانمان."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هاوپه‌یمانان كار له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا ده‌كات بۆ په‌ره‌پـێدانی ئاسـتی جێـبه‌جێـكردنی هێزه ئاسایشیـیه‌كان:
جۆرج ده‌بلیو بوش سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت ئێمه به سـتراتیژیـیه‌تی خۆماندا ده‌چینه‌وه بۆ مه‌شق و ڕاهێنان پـێـكردنی هێزه ئاسایشـیـیه عێراقیـیه‌كان تا ئه‌و هێزانه بتوانن پـێشه‌نگی له‌شه‌ڕدا وه‌ربگرن، وه كه‌ره‌سـته و كه‌لوپه‌لی باشـتریان بۆ دابین بكرێت و هه‌روه‌هاش چه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتن. ژماره‌ی ڕاوێژكارانی هاوپه‌یمانان زیادكراون له نێو وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆی عێراقیدا تا پلانی باشـتر دابنرێت و هه‌روه‌هاش جێبه‌جێـكردنی ئۆپه‌راسـیۆنه ئاسایشـیـیه‌كان دژی دوژمن."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " به‌ڵام چاره‌سه‌ری له‌شـكری به ته‌نیا توندوتیژی ڕاناگرێت:"
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " له كۆتایـیدا گه‌لی عێراق و هه‌روه‌ها حكومه‌ته‌كه‌شی پـێویسـته بڕیاره سه‌خته‌كانی خۆیان بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێـشـانه... وه ئێمه‌ش كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی عێراق بۆ هێنانه كایه‌ی چاره‌سه‌ریـیه‌كی سـیاسیـیانه تا هه‌موو شیعه و سوونه و كورد و نه‌ژاد و ئاینه‌كانی تر به‌یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت به‌رئه‌نجامی عێراق "چاره‌نووسی به ملیۆنان خه‌ڵـك دیارده‌كات"، وه ده‌شـڵێت "شـكست پـێهێنانی تیرۆریسـتان و توندڕه‌وان سه‌ختی ئه‌م سه‌روه‌خته‌ی ئێمه‌ن."
ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو.