له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی كه پـێشـتر به تاوانی به‌دڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ زیندانه عێراقیـیه‌كان سزا درابوو ڕێـگای لێـگیرا بگه‌ڕێـته‌وه ئه‌و وڵاته پاش ئه‌وه‌ی گۆڤارێـكی ئه‌مریكی هه‌واڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌كه‌ی ئاشـكرا كرد.
سانتۆس كاردۆنا كه پـێشـتر ڕه‌وانه‌ی كوه‌یت كرابوو، خۆی ئاماده ده‌كرد بۆ عێراق بچـێتهوه.
به‌ڵام له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا فه‌رمانی پـێدا كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ بنكه سهربازیـیهكهی خۆی له ویلایه‌تی نۆر‌ث كارۆلاینا، چونكه له‌وانه‌یه بـبێته ئامانجی یاخیبووان به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه له ڕسوایـییهكهی ئه‌بو غرێبدا ههیـبووه، ئه‌وه‌ی كه له سـاڵی 2004 دا ئاشـكرا كرا.
شـایانی باسه له مانگی پـێنجدا دادگایـیه‌كی له‌شـكری ئه‌مریكی سزای 90 ڕۆژ له كاری سه‌ختی دا به‌سه‌ر سانتۆس كاردۆنا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی سه‌گه‌كه‌ی بۆ ترسـاندنی ده‌سـتگیركراوه عێراقیـیه‌كان له زیندانی ئه‌بو غرێبدا. گۆڤاری تایمی ئه‌مریكی له‌م دوایـیانه‌دا هه‌واڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌كه‌ی بۆ عێراق ئاشـكرا كرد.