پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت هێزه‌كانی له ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌وه هه‌تا سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 56 ته‌رمیان له شـاری به‌غدای پایته‌خت دۆزیوه‌ته‌وه. پـێده‌چێت قوربانی شه‌ڕی
ئاینزایی بن.
له‌شـكری ئه‌مریكیش ڕایگه‌یاند ژماره‌ی قوربانیـیه‌كانی كه له هێرشه‌كانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا كوژراون گه‌یشـته 7 سه‌رباز.
له فه‌لوجه‌ش له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه سه‌ربازه‌كانی مارینز و هێزه‌كانی عێراقی 3 پاسه‌وانی سه‌رۆكی شـاره‌وانی فه‌لوجه‌یان به گومانی ئه‌نجامدانی كاری تێـكده‌رانه ده‌سـتگیر كرد. ڕاگه‌یاندنه‌كه ده‌شـڵێت هێزه ئه‌مریكی و عێراقیـیه‌كان ئه‌و پاسه‌وانانه و پـێنج گومانلـێـكراوی دیكه‌شـیان ده‌ســتـگیر كردووه پاش ئه‌وه‌ی له باڵه‌خانه‌یه‌كی حكومیـیه‌وه ڕۆژی هه‌ینی ته‌قه‌یان لێـكراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه لـێپـرسـراوانی عێراقی هه‌موو پـشووه‌كانی له‌شكری عێراقـیـیان ڕاگرت پـێش ئه‌وه‌ی بڕیاری دادگایی سه‌دام حسێن ده‌ربچێت له‌سه‌ر تاوانی كوشـتنی نزیكه‌ی 150 شـیعه‌ی شـاری دوجه‌یل. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڕیاره‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ربچێت.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ژنێـكی یۆنانی كه پـێش چه‌ند ڕۆژێـك له عێراق ڕفێندرابوو ڕۆژی هه‌ینی ئازادكرا. ژنه‌كه له ڕێـكخراوێـكی ناحكومی له عێراق كاری ده‌كرد.