له‌وه‌تای كێشـه‌ی كورد له باشـوری كوردسـتانێ سه‌ری هه‌ڵـداوه هه‌میشه شـاری كه‌ركوك خاڵی هاوبه‌شی ناكۆكی و گرفت و ئاڵۆزكاری نێوان كورد و حكومه‌ته یه‌ك به دوا یه‌كه‌كانی عێراق بووه. قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌ركوك و دۆزه‌كه‌ی گه‌لێ زۆره و گۆشه‌نیگای جۆراوجۆریشی هه‌یه له ڕوانگه‌ی پـێـكهاته فره نه‌ژادی و فره ئاینی و فره ئاینزایی شـاره‌كه‌وه.
دوا هه‌وڵیش بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌م شـاره جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌ستـوری عێراقه.
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی،جێـگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق.
كاكه ڕه‌ش سـدیق، نوێنه‌ری كورده‌كانی كه‌ركوك له ناو لیژنه‌ی جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 48 خوله‌كه.