سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالکی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای زانیاری نیشتمانی ئه‌مه‌ریکی جۆن نیگرۆپۆنتێ کۆبۆته‌وه.
باره‌گای ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی ده‌ڵێت هه‌ردوولا گفتوگۆیان کردووه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونه سیاسیه‌کان و پێداویستیه‌کان بۆ به‌هێزکردنی هێزه‌کانی عێراقی تاوه‌کو به‌رپرسێتی ئاسایشی ووڵات بگرنه ده‌ست.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی نیگرۆپۆنتێ له پاش سه‌ردانه‌که‌ی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکی ستێفن هه‌یدڵێ هات که له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لمالکی و کاربه‌ده‌ستانی تری عێراقیدا کۆبۆوه.