Accessibility links

ئیسرائیل 5 فه‌له‌ستینی له‌ باكوری غه‌ززه‌ ده‌كوژێت


كارمه‌ندانی پـزیشـكی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئیسرائیلی له‌ دووهه‌مین ڕۆژی كرده‌ له‌شـكریـیه‌ به‌هێزه‌كه‌یان له‌ دژی گروپـی میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كان به‌لایه‌نی كه‌م پـێـنج فه‌له‌سـتیـنیـیان له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ كوشـتووه‌.

دووان له‌ كوژراوه‌كان چه‌كدارانی فه‌له‌سـتینین ئه‌وانه‌ی له‌ میانه‌ی شـه‌ڕ و پـێـكدادانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئیسرائیلیدا له‌ شـارۆچـكه‌ی به‌یت حانووندا كوژراون. فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌ڵێن هه‌روه‌ها 3 هاوڵاتی سڤیلیش كوژراون، كه‌ یه‌كێـكیان پـیاوێـكی به‌ته‌مه‌ن بووه‌.

به‌مه‌ش ژماره‌ی كوژراوانی فه‌له‌سـتینی له‌و ده‌مه‌ی هێرشی له‌شـكری ئیسرائیلی له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ له‌ دژی میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كانی شـارۆچـكه‌ی به‌یت حانوون ده‌سـتـیـپـێـكردوه‌ گه‌یشـتۆته‌ 13 كوژراو ، كرده‌ له‌شـكریـیه‌كه‌ی ئیسرائیل به‌ پاڵپـشـتی تانـك و فڕۆكه‌ی هه‌لیـكۆپـته‌ر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌لایه‌نی كه‌م 7 چه‌كدار له‌ نێو كوژراوه‌كانن، وه‌ زیاتر له‌ 50 فه‌له‌ستینی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها چه‌كداره‌كانیش ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌ربازێـكی ئیسرائیلیـیان كوشـتووه‌.

له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت ئامانجی ئه‌وان ئه‌و چه‌كداره‌ فه‌له‌سـتینیـیانه‌یه‌ كه‌ له‌ شـارۆچـكه‌ی به‌یت حانوونه‌وه‌ ڕۆكێت به‌ره‌و ئیسرائیل هه‌ڵده‌ده‌ن.

هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ چه‌كداره‌ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی ڕۆكێـتیان به‌ره‌و ئیسرائیل هه‌ڵداوه‌، به‌ڵام زیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG