سه‌باره‌ت به شـكستهێنانی وتووێژه‌كانی ئاشـتی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی نێوان حكومه‌تی سـۆماڵ و بزوتنه‌وه‌ی ئیسـلامی، هه‌ر یه‌كه‌یان لایه‌نه‌كه‌ی دیكه به هۆكاری شـكسـتهێنان تاوانبار ده‌كات.
تۆمه‌تباركردنه‌كه‌ی هه‌ردوولایان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕاگه‌یاندرا، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی حكومه‌تی سـۆماڵ و چه‌كدارانی ئیسلامی خۆیان بۆ شه‌ڕی زیاتر ئاماده ده‌كه‌ن. ئه‌و كاره‌ی كه دیبلۆماتان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه بـبێـته جه‌نگێـكی فراوان.
له‌و باره‌یه‌وه لێپـرسـراوانی حكومه‌تی سـۆماڵی ده‌ڵێـن ڕابه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی وتووێـژه‌كانی ئاشـتیـیان تـێـكدا تاوه‌كو چه‌كداره‌كانیان هێرش بكه‌نه سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی حكومه‌تی له بایدووا و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو سـۆماڵدا بگرن.
هه‌رچی ڕابه‌رانی میلیشـیا ئیسلامیـیه‌كانیشه ده‌ڵێن وتووێـژه‌كان نوشـوستی هێنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌ثیوبیا ڕازی نابێت به‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی ئه‌وانه‌ی ڕه‌وانه‌ی سـۆماڵی كردبوون بۆ پاراسـتنی حكومه‌تی سـۆماڵی ئه‌و هێزانه بـكێشـێته‌وه. هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان له باشوری سـۆماڵ ڕاده‌گه‌یه‌نن به‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له سـۆماڵ هێزی زیاتری بۆ ده‌ره‌وه‌ی شـاری بایدووا ناردووه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی فه‌ره‌نسی كه له زاری فه‌رمانده‌ی ئیسلامی مۆرسال حاجی عه‌لی ده‌گێڕێته‌وه، ده‌ڵێت هێزه‌كان ئاماده‌ی هێرشـێـكی به‌رفراوانن.
هاوكات سه‌رۆكی شـاند‌ی ئیسلامی ئیبراهیم حه‌سه‌ن ئادۆ به ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكای گوت وتووێـژه‌كانی ئاشـتی به‌هۆی بوونی ئه‌ثیوبیا له سـۆماڵ شـكسـتی هێنا، وه ده‌ڵێت ئه‌ثیوبیا جه‌نگی ڕاگه‌یاندووه و سـۆماڵی داگیركرد به‌ر له ئه‌نجامدانی وتووێـژ ئێمه ده‌مانه‌وێت لیژنه‌یه‌كی ده‌رخسـتنی ڕاســتیـیه‌كان بچێته ئه‌وێ و بـبینن كه ئه‌ثیوبیا ئێستا له‌وێ چی ده‌كات، ئه‌م كاره گرنگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و داگیركه‌ره و ئێمه هه‌موو ئه‌و ڕاسـتیـیه ده‌زانین كه‌چی جیهان سه‌نگ ناخاته سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.