ده‌سه‌ڵاتدارانی توركی ده‌ڵێن ئه‌و لافاوانه‌ی كه له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا (ناوچه
كوردیـیه‌كان) به‌هۆی بارانبارینی به‌خۆڕ بووه به‌لایه‌نی كه‌م 21 كه‌سی كوشـتووه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌داخترین زیانی ئه‌وه بووه كه شه‌وی سـێشه‌ممه ئاوی لافاوه‌كه پاسـێـكی بچوكی له شاری دیاربه‌كر بردووه و 14 له‌سه‌رنشـینه‌كانی كوشـتووه.
پاسه‌كه زه‌ماوه‌ندگێڕانی شـایی‌یه‌كی له شاری دیاربه‌كره‌وه بۆ شـارۆچكه‌یه‌كی نزیك شاری ماردین ده‌گواسته‌وه، وه له نزیك شـارۆچكه‌ی چـنار گیریخوارد و پاشان له ناو ئاوی لافاوه‌كه نوقم بوو، وه ته‌نها شـۆفێره‌كه‌ی و 3 له‌سه‌رنشـینه‌كانی ڕزگاریان بوو.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن لافاوه‌كان به‌لایه‌نی كه‌م 7 كه‌سی دیكه‌شی ڕۆژی سـێشه‌ممه له دیاربه‌كر و شـرناخ كوشـتووه.
سه‌ربازه توركه‌كانیش هه‌لیكۆپـته‌ر و به‌له‌میان به‌كارهێناوه بۆ ڕزگاركردنی سه‌دان كه‌س كه له ناو ماڵه‌كانیان به‌هۆی لافاوه‌كان گیریانخواردبوو.
شـاره‌زایانی كه‌ش‌وهه‌وا ده‌ڵێن ڕه‌نگه بارانی به‌خۆڕ بۆ ڕۆژێـكی دیكه‌ش له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا به‌رده‌وام ببێت.