دیبلۆماتێـكی باڵای ئه‌مریكی ده‌ڵێت ده‌بێت لایه‌نه‌كان له كۆسـۆڤۆ چاره‌نووسی ئه‌و ناوچه جودایی بووه‌ی سربیا پـێش كۆتایی سـاڵ ده‌ستنیشـان بكه‌ن.
نێـردراوی ئه‌مریكی بۆ كۆسـۆڤۆ فرانك ویسنه‌ر ده‌ڵێت هه‌رچ دواخسـتنێـك سـوود به هیچ لایه‌نێـك ناگه‌یه‌نێت. فرانك ویسنه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی سـێشـه‌ممه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی باڵای سربیا له بلگراد كۆبووه، له‌وانه سه‌رۆكی سربی بۆریس تادیك و سه‌رۆك وه‌زیر فۆجیسلاڤ كۆستوونیكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه فووك دراسكۆڤیك.
دوای كۆبوونه‌وه‌كان به‌ڕێز ویسنه‌ر به په‌یامنێرانی گوت دواخسـتنی بڕیاردان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه ته‌نها كێشه‌كه به هه‌ڵواسراوی ده‌هێڵێته‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ناوچه‌كه پـێویستی به‌وه‌یه كه تیایدا په‌ڕه‌ی ڕابردوو هه‌ڵنه‌ده‌رێته‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه هه‌رچه‌نده ڕۆژی یه‌كشه‌ممه زۆربه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌نگیان بۆ ده‌سـتوری نوێی سربیا دا كه‌جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كۆسۆڤۆ به‌شـێـكه له وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌لبانی نه‌ژاده‌كانی كۆسـۆڤۆ ده‌یانه‌وێت سه‌ربه‌خۆیی‌یه‌كی ته‌واوی خۆیان له سربیا به‌ده‌ستبهێنن.
كاربه‌ده‌ستانی سربیش ده‌ڵێن پـێویسته دانوسـتاندنه‌كان به‌رده‌وام بێت تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ردوولا چاره‌سه‌رێـكی گونجاو ده‌دۆزنه‌وه.
كۆسۆڤۆ له سـاڵی 1999 وه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.