Accessibility links

بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق 100 ملیار دۆلاری پـێویسته‌


كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی به‌ وڵاته‌ به‌خشـێنه‌ره‌كان ده‌ڵێن بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی وڵاته‌كه‌یان پـێویسـتیان به‌ 100 ملیار دۆلاره‌.

گوته‌بێـژێـكی حكومه‌تی عێراقی (عه‌لی ئه‌لده‌باغ) گوتی ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ چوار یان پـێنج سـاڵی داهاتوو پـێویسـته‌ تا عێراق كه‌رتی نه‌وت ده‌بوژێنێته‌وه‌. ڕۆژی سـێشـه‌ممه‌ له‌ كوه‌یت و له‌ میانه‌ی ده‌ستپـێـكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ككردنی عێراق له‌ ژێر ناوی (گرێـبه‌ستی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ عێراق) عه‌لی ئه‌لده‌باغ داوای یارمه‌تی له‌ كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد.

جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی به‌رهه‌م سـاڵح ده‌ڵێت كۆمه‌ككردنی عێراق یارمه‌تی ده‌دات له‌ به‌هێزكردنی توانا ئاسایشـیـیه‌كانی و كاره‌ خزمه‌تگوزاریـیه‌كانی حكومه‌تیش باشتر ده‌كات.

هه‌ر ڕۆژی سـێشـه‌ممه‌ و له‌ واشـنتۆن وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دۆناڵد ڕامسفـڵد گوتی ئه‌و پـێخۆشـحاڵه‌ به‌و پـێشـنیاره‌ی كه‌ كراوه‌ بۆ زیادكردنی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی.

به‌ڕێز ڕامسفـڵد ئه‌م هه‌سته‌ی خۆی ده‌ربڕی پاش ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ كه‌ناڵی CBS ی ئه‌مریكی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت ژه‌نه‌ڕاڵ كه‌یسی داوای 100 هه‌زار سه‌رباز و پـۆلیسی عێراقی زیاتر ده‌كات.

به‌ڕێز ڕامسـفـڵد ناڵێت زیادكردنی ئه‌و هێزانه‌ چه‌ند ده‌بێت كه‌ فه‌رمانده‌ی گشتی له‌شـكری ئه‌مریكا له‌ عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی له‌ به‌غدا پـێشـنیاری كردووه‌.

شـایانی باسه‌ ئێسـتا كۆی ژماره‌ی له‌شـكر و پـۆلیس و پاسه‌وانانی سه‌ر سـنووری عێراق به‌ 310 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت، وه‌ به‌ نیازن بۆ 325 هه‌زار كه‌س زیادی بكه‌ن.

XS
SM
MD
LG