ناوچه‌ی کوردستا‌ن له باکوری عێراق به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی تری عێراق‌دا ئارامه. له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی، ڤیستیڤاڵێکی نیشتمانی موزیکی به‌ڕێوه‌چوو بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له‌و توندوتیژییه‌ی له ووڵاته‌که‌دا په‌ره‌ی سه‌ندووه.
ئه‌م ڤیستیڤاڵه له 28 ی مانگی ئۆکتۆبه‌ردا ده‌ستی پێ‌کرد و بۆ سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو. زۆربه‌ی ئه‌و گروپانه به‌شدارییان کرد، موزیکی ڕه‌سه‌نی عێراقیان لێدا و هه‌ندێ له موزیکه‌کان ته‌مه‌نیان زیاتر له 400 ساڵ بوو. یه‌کێک له‌و تیپی موزیکانه‌ی به‌شدارییان کرد، تیپی به‌غدا بوو.
ڕێکخه‌رانی ڤیستیڤاڵه‌که ده‌ڵێن ئه‌م نمایشه هونه‌رییه وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ عێراقیه‌کان که‌وا هه‌مو‌ویان هابه‌شی هه‌مان که‌لتور ده‌که‌ن.
فه‌خری فازڵ خه‌ڵکی شاری موسڵه و له هه‌ڵبژاردنی زۆربه‌ی گروپه موزیکه‌کاندا یارمه‌تی داوه و ده‌ڵێت په‌یامی ئه‌م ڤیستیڤاڵه خۆشه‌ویستی و یه‌كێتی هه‌موو ووڵاته‌که‌یه.
ئه‌م تیپانه دروشمی جۆراو جۆریان به‌رزکردبۆوه و یه‌کێک له‌و دروشمانه بریتی بوون له " له زه‌لکاوه‌کانی باشوره‌وه هه‌تاوه‌کو شاخه‌کانی کوردستا‌ن له باکور، با هه‌موو پێکه‌وه وه‌ک یه‌ک ووڵات گۆرانی بڵێین."
جه‌ماوه‌ری ڤیستیڤاڵه‌که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی که‌لتور و گروپه نه‌ژادی و سیاسیه جۆراوجۆره‌کانی ووڵاته‌که بوون. هه‌ر له کورده‌کان و عه‌ره‌به‌کان، هه‌روه‌هاش ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای مه‌سیحیه‌کان و موسوڵمانه سونه‌کان و شیعه‌کان به ئازادی پێکه‌وه ئاماده بووبوون.
یه‌کێک له ئاماده‌بووه‌کان به ناوی روپاک عه‌بدولقادر ده‌ڵێت گۆرانیه‌کانی ڤیستیڤاڵه‌که ژیانی منداڵی خۆی له به‌غدا وه‌بیر ده‌هێننه‌وه. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌م موزیک ژه‌نانه سه‌رباری ئه‌و کۆسپ و ته‌گارانه‌ی له به‌غدا و موسڵ دووچارییان ده‌بێته‌وه، هێشتا هه‌ر ده‌توانن به‌رهه‌می زۆر جوان ئاماده بکه‌ن. خانم روپاک گوتی ده‌بێت سوپاسیان بکه‌ین، ئه‌مانه هونه‌رمه‌ندی زۆر بلیمه‌تن.
جێی باسه، ئه‌م ڤیستیڤاڵه پێشتر له شاری موسڵ به‌ڕێوه چووه، به‌ڵام ڕێکخه‌رانی ده‌ڵێن به‌هۆی شه‌ڕوپێکدادانه‌کانه‌وه ناتوانرێت ژیانی خه‌ڵکی گشتی و هونه‌رمه‌ندان بخرێته مه‌ترسی‌یه‌وه. له‌م ڕۆژانه‌دا له عێراق ده‌ڵێن، ده‌کرێت موزیکیش بتکوژێت.