Accessibility links

زانایان جۆرێکی نوێی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له چین ده‌دۆزنه‌وه‌


زانایان له هۆنگ کۆنگ و ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان له چین دۆزیوه‌ته‌وه‌ که له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێکی نوێی بڵاوبونه‌وه‌‌ی نه‌خۆشی‌یه‌که‌.

ئه‌‌م جۆره‌ نوێیه‌ له لایه‌ن توێژه‌ره‌وانی زانکۆی هۆنگ کۆنگ و نه‌خۆشخانه‌ی توێژینه‌وه‌ی سه‌ینت جودی منداڵان له شاری مێمفسی ویلایه‌تی ته‌نه‌سی دۆزراوه‌ته‌وه.

زانایان ئه‌م جۆره‌ی نوێ‌یه‌ به " ڤایرۆسی فوجیان" ناوده‌به‌ن چونکه‌ بۆ یه‌که‌م جار له ناوچه‌ی فوجیانی باشوری چین دۆزرایه‌وه‌. هه‌روه‌ها ده‌‌ڵێن ئه‌م جۆره‌ نوێ‌یه‌ باوترین جۆری ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یه‌ که له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی چین‌دا ده‌رکه‌وتبن و به‌ره‌و هۆنگ کۆنگ و لاۆس و مالیزیا و تایله‌ند بڵاوبونه‌ته‌وه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی گشتی مه‌ترسیان هه‌یه‌ له‌وه‌ی له‌وانه‌یه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ گۆڕانی به‌ سه‌ردا بێت و بگۆڕێت بۆ جۆرێک که به‌ ئاسانی بۆ مرۆڤ بگوێزرێته‌وه و ببێته‌ په‌تایه‌کی جیهانی.

یه‌که‌م شه‌پۆلی جۆری H5N1 ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له سێ ساڵ له‌‌مه‌وبه‌ردا له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیادا بڵاوبۆوه‌ و تاوه‌کو ئێستا 148 که‌سی کوشتووه‌.‌

XS
SM
MD
LG