سه‌رچاوه دیبلۆماتیـیه‌كان ده‌ڵێن كۆریای باكور ڕازی بووه بگه‌ڕێته‌وه بۆ دانوسـتاندنه شه‌ش قۆڵیـیه‌كانی كه به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئه‌نجام
ده‌درێت، وه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دانوسـتاندنه‌كان له سه‌ره‌تای مانگی ئاینده ده‌سـتپـێـبكات.
نـێردراوی باڵای ئه‌مریكا بۆ وتووێـژه‌كان كرسـتۆفه‌ر هێـڵ به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و بڕیاره دوای حه‌وت سه‌عات له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نافه‌رمی نێوان كۆریای باكور و چین و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی سـێشـه‌ممه له به‌یجین درا. كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له لایه‌ن چینه‌وه ڕێـكخرابوو.
هه‌ر ڕۆژی سـێـشه‌ممه له كۆشـكی سـپـی سه‌رۆك بوش خۆشـحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌واڵه پـیشـاندا، به‌ڵام گوتی هێشـتا زۆر ماوه بكرێت. هه‌روه‌ها كۆریای باشـوریش پـێـشـوازی له‌و هه‌نگاوه‌ی كۆریای باكور كرد، وه ده‌ڵێت به‌ڵـكو ئه‌مه هه‌نگاوێـك بێت به‌ره‌و پـێشـه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوه‌كی له نیمچه دورگه‌ی كۆری.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپـۆن تارۆ ئاسۆ گوتی كۆریای باكور بۆی نیـیه بگه‌ڕێته‌وه بۆ مێزی وتووێـژه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌و هێشـتا چه‌كی ناوه‌كی هه‌بێت. له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی NHK ی ژاپـۆنی، به‌ڕێز تارۆ گوتی پـێنج وڵاته‌كه‌ی دیكه‌ی كه به‌شـدارن له وتووێژه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه و ده‌بێت به مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ وتووێـژه‌كان.