له‌شکری پاکستانی ده‌ڵێت هه‌لیکۆپته‌ره جه‌نگیه‌کانیان بنکه‌یه‌کی مه‌شق و ڕاهێنان پێکردنی تیرۆریستانی له نزیک سنوری ئه‌فغانستان وێران کردووه و له ئاکامدا نزیکه‌ی 80 چه‌کداری گومان‌لێکراو کوژراون.
کاربه‌ده‌ستان له پاکستان ده‌ڵێن ئه‌م هێرشه‌ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ناوچه‌ی تیره‌یی باجاور ئامانجه‌که‌ی مه‌ڵبه‌ندێکی ڕاهێنان و خوێندنی ئیسلامی بووه که به مه‌دره‌سه ناسراوه و له‌وێ مه‌شق به چه‌کداران ده‌کرێت.
ووته‌بێژی له‌شکری ژه‌نه‌ڕاڵ شه‌وکه‌ت سوڵتان به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که‌وا ئه‌وانه‌ی ئه‌و بنکه‌یان به‌ڕێوه بردووه، چه‌ند جارێک پێش هێرشکردنه سه‌رییان ئاگادار کراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و بنکه‌یه دابخه‌ن. ژه‌نه‌ڕاڵ شه‌وکه‌ت ده‌ڵێت له کاتی هێرشه‌که‌دا زانیاریمان پێگه‌یشت که‌وا بنکه‌که 70 - 80 چه‌کداری لێ‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه که ده‌یانگوت خه‌ڵکانی سیڤیڵ له میانه‌ی هێرشه‌که‌دا کوژراون.
جێی باسه، ئه‌م هێرشه دوای دوو ڕۆژ له خۆپیشاندانه‌کانی هه‌زاره‌ها که‌سی سه‌ر به تیره‌کانی ناوچه‌که له دژی ئه‌مه‌ریکا هات. هاوکاتیش خۆپیشانده‌ران پشتیوانیان له ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن و ڕێبه‌ری تاڵیبانه‌کان مه‌لام موحه‌ممه‌د عومه‌ر ده‌کرد.