پارێزه‌رانی سه‌دام نامه‌یه‌كیان بۆ سه‌رۆك بوش نووسـیوه، تیایدا هۆشـداری ده‌ده‌ن به‌وه‌ی حوكمدانی سه‌دام حسێن به تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی شه‌ڕێـكی ناوخۆی ته‌واوه‌تی له
عێراق هه‌ڵده‌گیرسـێنێت.
هه‌روه‌ها پارێزه‌ره‌كان داوا له سه‌رۆكی ئه‌مریكی ده‌كه‌ن سه‌دام و حه‌وت له هاوكاره‌كانی ده‌سـتبه‌جێ ئازاد بكه‌ن.
شـایانی باسه سه‌دام و هاوكاره‌كانی به تاوانی به‌رپـرسـیارێـتی له ئه‌شـكه‌نجه‌دان و كوشتنی 148 شیعه‌ی شـارۆچـكه‌ی دوجه‌یل له سـاڵی 1982 دا دادگایی ده‌كرێن.
پـێشـبینی ده‌كرێت له 5 ی مانگی یانزه‌دا بڕیاری دادگا ده‌ربچێت، واته 2 ڕۆژ پـێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكی.
به‌پـێی هه‌واڵـێـكی CNN سه‌دام نامه‌یه‌كی بۆ سه‌رۆكی دادگا ڕه‌ووف عه‌بدولڕه‌حمان نووسـیوه، وه تیایدا ده‌ڵێت ده‌سـتنیشـانكردنی 5 ی مانگی یانزه بۆ ڕاگه‌یاندنی بڕیاری دادگا ته‌نها هه‌وڵێـكی به‌ڕێز بوشه بۆ زیادكردنی ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كانی پارتی كۆماری.
به‌ڵام باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق زاڵمای خه‌لیلزاد ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به CNN ی گوت واشـنتۆن ده‌ستی نیـیه له دانانی ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی بڕیاری دادگاكه.
هه‌روه‌ها سه‌دام و شه‌ش هاوكاری دیكه‌ی به تاوانی جینۆساید و كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی كورده‌كان له دوایـیه‌كانی هه‌شـتاكاندا دادگایی ده‌كرێن. داواكارانی گشتی ده‌ڵێن هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقی 180 هه‌زار كوردیان له شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا كوشـتووه.