Accessibility links

ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ ئیسرائیل به‌م زووانه‌ هێرشـی به‌رفراوانتر بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ بكات


سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت له‌وانه‌یه‌ ئیسرائیل به‌م زووانه‌ كرده‌ی له‌شـكری خۆی له‌ غه‌ززه‌ فراوانتر بكات.

به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ده‌شڵێت هه‌ر زیادكردنێـك له‌ هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هێرشی میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كان، كه‌ له‌ دژی ئیسرائیل ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌ كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكری درێژ خایه‌ن نابێت.

ڕێبه‌ری ئیسرائیلی ئه‌م لێدوانه‌ی له‌به‌رده‌م كۆمیته‌یه‌كی په‌رله‌مانی ئیسرائیلی له‌ ئۆرشـه‌لیم دا.

شـایانی باسه‌ هه‌ڵمه‌تی له‌شـكری ئیسرائیلی له‌ مانگی شه‌شی ئه‌مسـاڵه‌وه‌ له‌ دژی چه‌كدارانی فه‌له‌سـتینی به‌رده‌وامه‌، وه‌ك هه‌وڵـێـكه‌ بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌ هێنانی چه‌ك به‌ قاچاغی و ڕێـگه‌گرتن له‌ هێرشی موشه‌كی فه‌له‌سـتینی له‌ دژی ئیسرائیل و هه‌روه‌ها له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ له‌شـكریـیه‌كه‌یاندا له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ هێزه‌كانی ئیسرائیلی به‌ دوای ئه‌و سه‌ربازه‌ ئیسرائیلیـیه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه‌ له‌ میانه‌ی هێرشـێـكی میلیشـیا فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كان بۆ ناو خاكی ئیسرائیل به‌دیلیان گرتبوو.

له‌ پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا، لـێـپـرسـراوی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سۆلانا ده‌ڵێت ئه‌و گه‌شـبینه‌ به‌وه‌ی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس بتوانێت حكومه‌تێـكی یه‌كگرتوو پـێـكبهێنێت بۆ كه‌مـكردنه‌وه‌ی گرژیـیه‌ سـیاسـیه‌كانی نێو لایه‌نه‌ فه‌لسـتینیـیه‌كاندا.

XS
SM
MD
LG