له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌كانی پـیاده و ئاسـمانی هاوپه‌یمانان 17 چه‌كداریان له نزیـك شـارۆچـكه‌ی به‌له‌د له باكوری به‌غدا كوشـت.
ڕاگه‌یاندنێـكی له‌شـكری ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ك سه‌رباز به پاڵـپشـتی فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌و چه‌كدارانه‌یان كوشـتووه پاش ئه‌وه‌ی كاروانێـكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشـه‌ممه دوو جار كه‌وتبوونه ناو بۆسه‌وه. ڕاگه‌یاندنه‌كه ده‌شڵێت هیچ سه‌ربازێـكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان زیانی پـێـنه‌گه‌یشـتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، پـۆلیسی به‌غدا ڕایگه‌یاند 25 لاشه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه ئاسه‌واری ئه‌شـكه‌نجه‌دانیان پـێوه بووه و به‌ده‌سـتی تیمه‌كانی مه‌رگی تیره‌یی كوژراون. هه‌روه‌ها چه‌ند چه‌كدارێـك هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به فیشه‌ك دوو پـۆلیسـیان له به‌غدای پایته‌خت كوشـت.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش یاخیبووان وه‌رگێڕێـكی عێراقی كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كار ده‌كات له نزیك شاری دیوانیـیه له باشوری عێراق به فیشه‌ك كوشـت. له ناوچه‌ی باقوبه‌ی باكوری به‌غداش چه‌ند چه‌كدارێـك 3 كه‌سـیان كوشت.