هه‌روا دێت و بارودۆخی عێراق ڕوو له خراپـیـیه و ڕۆژبه‌ڕۆژ توندوتیژی ئاینزایی، توندوتیژیـیه‌كانی یاخیبووان ڕوو له زیادبوونه، وێڕای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان ده‌یده‌ن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه.
كار گه‌یشـتۆته ڕاده‌یه‌ك ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ده‌ڵێن پـیاداچوونه‌وه‌یه‌ك به سـتراتیژیـیه‌تی خۆیاندا له عێراقدا ده‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌ی نوری ئه‌لمالكی ده‌ستبه‌كار بوو، وه پـۆستی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی وه‌رگرت له لێدوانی سه‌ره‌تایی نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیردا ئاماژه‌ی به هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی میلیشـیاكانی عێراق ده‌كرد و ده‌یگوت بوونی میلیشـیا له عێراقدا ده‌بێته مایه‌ی خراپی بارودۆخی ئاسایشی، ئێسـتاشی له‌گه‌ڵدا بێت میلیشـیا له عێراقدا هه‌ڵنه‌وه‌شـاوه‌ته‌وه و چه‌ك نه‌كراون، نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیریش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌ڵێت ماوه‌ی زیاتری پـێویسـته بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی میلیشـیاكان.
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
عه‌دنان موفتی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 47 خوله‌كه.