وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌و دڵـنیایه له‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێـك په‌سه‌ند ده‌كات كه تیایدا سـزا به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پـێـنێت
به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داوا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی لـێـی كرابوو.
گوته‌بێـژێـگی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شان مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت بڕیاره‌كه په‌یامێـكی به‌هێز و ڕوون ده‌دات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئێران ڕه‌وشتی خۆی بگۆڕێت.
هه‌روه‌ها شان مه‌كـكۆرمه‌ك دانی به سه‌ختی داڕشـتنی بڕیاره‌كه‌دا نا، به‌ڵام گوتیشی ناڕه‌زایی ڕوسـیا له‌سه‌ر ڕه‌شـنووسی بڕیارێـكی ئه‌وروپی كۆسـپـێـكی وه‌ها نابێت له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌درێن.
پـێشـتر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕۆسـیا سـێرگی لاڤرۆڤ گوتبووی ڕه‌شـنووسی بڕیاره‌كه‌ی كه ئه‌وروپـیـیه‌كان ئاماده‌یان كردووه ڕێـك ناكه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی هه‌موو هێزه سه‌ره‌كیـیه‌كانی جیهان. لاڤرۆڤ گوتیشی ده‌بێت ئامانجه‌كه ئه‌وه‌بێت كه نه‌هێـڵن ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی هه‌سـتیار بگاته ئێران تا پـشـكنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕێـگه نه‌ده‌ن. گوتیشی ڕه‌شـنووسی بڕیاری ئه‌وروپـیـیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامانجانه یه‌ك ناگرێته‌وه.
شـایانی باسه ڕه‌شـنووسی بڕیاره‌كه‌ی كه ئه‌وروپـیـیه‌كان ئاماده‌یان كردووه داوای قه‌ده‌غه‌كردنی گواسـتنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای موشـه‌كی و ناوه‌كی بۆ ئێران ده‌كات و ڕاگرتنی كۆمه‌ك به‌و پـرۆژانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سـتانه ئه‌نجام ده‌درێن.
هه‌ردوو ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا ڕه‌شـنووسی بڕیاره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا داڕشـتووه.
ئاژانسی ئنته‌رفاكسی ڕوسی له زاری جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سێرگی كیسلیاك بڵاوی كرده‌وه كه پـرۆژه‌كه‌ی ڕوسیا بۆ دروسـتكردنی ده‌زگای وزه‌ی ناوه‌كی بوشه‌هر له ئێران یه‌كێـكه له‌و كۆسـپانه‌ی كه له به‌رده‌م گه‌یشتن به ڕێـكه‌وتن دایه.