Accessibility links

وێنه‌گرێـكی ئه‌سـۆشـیه‌تد پـرێس له‌ غه‌ززه‌ ده‌ڕفێندرێت


كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن ئه‌وان به‌ دوای وێـنه‌گرێـكی ئیسـپانیدا ده‌گه‌ڕێن كه‌ ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێـكه‌وه‌ له‌ شـاری غه‌ززه‌ ڕفێندرا.

نووسـینگه‌ی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس ڕفاندنی ئیمێلۆ مۆرێناتی، وێنه‌گری ئه‌سـۆشـیه‌تد پـرێسی سه‌رزه‌نشت كرد و داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی كرد.

گوته‌بێژێـكی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس (غازی حه‌مه‌د) به‌ هه‌مان شـێوه‌ ڕفاندنه‌كه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد و گوتی ئه‌م كاره‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌ نیشـتیمانیـیه‌كانی فه‌له‌سـتینی‌یه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵێنیشی دا كه‌ حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵـێـك ده‌دات بۆ ئازادكردنی مۆرێناتی.

به‌پـێی شایه‌تحاڵه‌كان چه‌ند چه‌كدارێـك ئیمێلۆ مۆرێناتی له‌ غه‌ززه‌ ڕفاندووه‌ كاتێـك له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون هاتۆته‌ ده‌رێ تاوه‌كو سواری ئۆتۆمبیلێـكی ئه‌سـۆشـیه‌تد پـرێس ببێت.

شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ ده‌ڵێت چوار چه‌كداری ده‌مامك كراو ڕێـگه‌یان به‌ ئیمێلۆ مۆرێناتی گرت و پاڵیان پـێوه‌ نا بۆ ناو ئۆتۆمبیلێـكی فۆكسواگنی سـپـیـیه‌وه‌ و ڕۆیشتن. تا ئێسـتا كه‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و كاره‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

شـایانی باسه‌ ئیمێلۆ مۆرێناتی ته‌مه‌نی سی و حه‌وت سـاڵه‌ وخه‌ڵكی شاری جێرێزه‌ له‌ ئیسپانیا و له‌ 2004 وه‌ بۆ ئه‌سـۆشـیه‌تد پـرێس كار ده‌كات. بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێـك بنكه‌ی له‌ ئۆرشه‌لیم بووه‌ و پـێشـتریش بۆ ماوه‌ی سـاڵـێـك له‌ ئه‌فغانستان بووه‌.

XS
SM
MD
LG