له یادی په‌نجاهه‌مین ساڵڕۆژی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1956 ی هه‌نگارییه‌کان له دژی حوکمی سۆڤیه‌تی ئه‌و کاته، ڕۆژی دووشه‌ممه پۆلیسی هه‌نگاری به به‌کارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ و گولله‌ی لاستیکی و هه‌روه‌ها به ئاوڕشێن کردن ڕووبه‌ڕووی سه‌دان خۆپیشانده‌ری دژ به حکومه‌ت بوونه‌وه له ناوه‌ندی بوداپێست ی پایته‌ختی ئه‌و ووڵاته. له ئه‌نجام ئه‌م ڕووبهڕووبونهوانهشدا ده‌یان که‌س بریندار بوون.
شایه‌تحاڵه‌کان ده‌ڵێن هێزه‌کانی پۆلیس ووڵاته‌که هه‌وڵی ڕێگه‌گرتنیان داوه له هه‌زاران لایه‌نگرانی گروپه خۆپیشانده‌ره‌کان که له نزیک باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و ووڵاته‌دا جێگیر بووبوون.
خۆپیشانده‌رانیش ده‌ڵێن به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه کۆمه‌نیسته‌کان بۆ سه‌ر حوکم توڕه بوون. جێی باسه، سه‌رۆک وه‌زیری ئێستا هه‌نگاریا ڕێبه‌ری بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌نیستی لاوان بووه.
هاوکاتیش، ده‌یان ڕێبه‌ری جیهانی و له نێویاندا 20 سه‌رۆکی ووڵاتی ئه‌وروپی ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی یادکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بوونه‌که بوون. مه‌راسیمه‌که به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای هه‌نگاریا ده‌ستی پێ‌کرد و له پاشدا چه‌پکه گوڵینه‌ی ڕێزلێنان له‌سه‌ر مۆنه‌مێنتی به‌شداربوانی شۆڕشی ساڵی 1956 دا دانرا. جێی باسه، له‌و شۆڕشه‌دا 2600 هه‌نگاری گیانیان له ده‌ستدا و 200 که‌سی دیکه‌ش له سێداره دران به‌هۆی به‌شدارییان له شه‌ڕه‌کاندا.