جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی به‌رهه‌م سـاڵح ده‌ڵێت نزیـكه‌ی نیوه‌ی پارێزگاگانی وڵاته‌كه‌ی تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ له ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی عێراقدا ده‌بێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه له له‌نده‌ن پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی تۆنی بلێر به‌رهه‌م سـاڵح ئه‌م تێبینی‌یه‌ی دا.
هیچ ورده‌كاری سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یاندراوه. به‌ڵام پاشـان سـاڵح گوتی چاره‌نووسی عێراق بۆ ئاینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر گرنگه. گوتیشی ئه‌و هیچ بژاره‌ی وه‌ها بۆ كۆمه‌ڵـی نێونه‌ته‌وه‌یی نابینێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا عێراق به‌جێـبـهێـڵن.
پـێش وتووێـژه‌كان ڕۆژنامه‌ی the Guardian ی به‌ریتانی نووسیبووی بلێر فشـار ده‌خاته سه‌ر سـاڵح تا نیشـانی بدات هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی له ماوه‌ی سـاڵـێـكدا ئاماده ده‌بن كه له پارێزگاكانی باشوری عێراق شـوێنی له‌شـكری به‌ریتانی بگرنه‌وه.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی به‌ریتانی، سـاڵح هۆشـداری له دژی وه‌ك ئه‌و پـێی گوت وره‌به‌ردان له میانه‌ی ئه‌و وتووێژانه‌ی سه‌باره‌ت به عێراق ده‌كرێن. هه‌روه‌ها باسیشی له پـێویستی به‌شـداریـكردن له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیای كرد.