دادگایه‌كی فه‌ره‌نسی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا بڕیار له‌سه‌ر یه‌كه‌م داوای ژماره‌یه‌ك سكاڵاكه‌رانی موسوڵمان ده‌دات. سكاڵاكه‌ران گوتویانه فڕۆكه‌خانه‌ی چارڵس دی گولی له پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ڕێگه‌ی كاركردنی پێنه‌داوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی موسوڵمانن.
ده‌سه‌ڵاتدارانیش گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه په‌یوه‌ندییان به گروپه ڕادیكاڵه موسوڵمانه‌كانه‌وه هه‌بێت. موسوڵمانه‌كانیش گله‌یی جیاوازیكردن له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئاینی ده‌كه‌ن.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سكاڵایان پێشكه‌ش كردووه، 40 بۆ 70 كه‌س ده‌بن. هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه له فڕۆكه‌خانه‌ی ناوبراو كار بكه‌ن و هه‌ندێكی تریشیان ده‌ڵێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاره‌كانیان له‌ده‌ست ده‌چێت.
سه‌ندیكایه‌كی یه‌كێتی بازرگانی فه‌ره‌نسیش نوێنه‌رایه‌تی هه‌ندی كارمه‌ندی كردووه و له جیاتی ئه‌وان دۆسیه‌ی سكاڵاكه‌ی له دژی حكومه‌ت پێشكه‌ش كردووه.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نساش، نیكۆلاس ساركۆزی داكۆكی له‌و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه‌ی كرێكاران كردووه و ده‌ڵێت ناتوانرێت ڕێگه به كه‌سانی ڕادیكاڵ بدرێت له فڕۆكه‌خانه‌دا كاربكه‌ن.