ئه‌ندامانی حزبی دیموكراتی ئه‌مریكایی به‌رده‌وامن له توانج و ڕه‌خنه‌گرتنیان له سه‌رۆك بوش و سیاسه‌تی جه‌نگی سه‌رۆك بوش له عێراق به شـكست خواردوو له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌ی كه ئاماری ڕاپـرسـیـیه‌كانی ناو وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ڕه‌نگه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كاریـگه‌ری خراپی له‌سه‌ر حزبی كۆماری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی داهاتوودا بۆ كۆنتڕۆڵـكردنی كۆنگرێس هه‌بێت و له‌سه‌ر كۆماریـیه‌كان بكه‌وێت.
له گوتاری ڕادیۆیی هه‌فتانه‌ی دیموكراته‌كاندا پاڵـێوراوی كۆنـگرێس دیان فاڕێـڵ گوتی به‌هۆی په‌یڕه‌ویـكردنی سـتراتیژێـكی نادروست و هه‌روه‌ها به‌هۆی شـكسـتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وانه‌ی له عێراق شه‌ڕ ده‌كه‌ن هه‌ربۆیه ده‌بێت دۆناڵد ڕامسـفڵدی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له كاره‌كه‌ی ده‌ربكرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی دانانی ئاڕاسـته‌یه‌كی نوێ بۆ جه‌نگی عێراق پـێویسـته. ده‌شـڵێت بۆ جێبه‌جێـكردنی ئه‌م كاره‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكایـیه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی داهاتوودا ده‌نگ بۆ حزبی دیموكرات بده‌ن.
شـایانی باسه نه‌ك ته‌نها ئه‌ندامانی حزبی دیموكراتی ئه‌مریكایی دژی سـتراتیژی جه‌نگی عێراقن به‌ڵـكو هه‌ندێـك له ئه‌ندامانی خودی حزبه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش داوا ده‌كه‌ن چاو به سـتراتیژی جه‌نگی عێراقدا بـخشـێنرێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ئۆڵمپـیا سـنۆی خانمه سـێناتۆری كۆماری به ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پـۆستی ئه‌مریـكایی گوت ئه‌و سه‌باره‌ت به گۆڕانـكاری له سـتراتیژی جه‌نگی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنی 7 ی مانگی داهاتوو هیچ گومانێـكی نیـیه.
خانم ئۆڵمپـیا گوتیشـی من له‌و باوه‌ڕه‌دانیم وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بتوانێت درێژه به مانه‌وه‌ی خۆی له عێراقدا تا كاتێـكی دیاری نه‌كراو بدات.