ئێران داوای له نوێنه‌رانی وڵاتانی ڕۆژئاوا كرد بـگه‌ڕێنه‌وه بۆ وتووێـژه‌كانی تایبه‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی ڕۆژی شه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت تاران هیچ هۆیه‌ك نابینێت تا پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابـگرێت. گوتیشی ئێران به‌پـێی ئه‌ندامێـتی له په‌یمانـنامه‌ی نه‌هێشـتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی، مافی خۆیه‌تی یۆرانیۆم بـپـیتێـنێت. گوتیشی تاران ئاماده‌یه وتووێـژ سه‌باره‌ت به هۆكانی ئه‌و كرداره بكات.
شـایانی باسه تاران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕۆژئاوا بۆته‌وه. پـێشـبینی ده‌كرێت به‌رنووسی بڕیارێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دژی ئێران سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ئاینده پـێشـكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكرێت.
دیبلۆماته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان تاران سزایه‌كی سـنووردار بدرێت له‌سه‌ر ڕه‌تـكردنه‌وه‌ی بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
ڕۆژی هه‌ینیش وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسـا گوتی وڵاته‌كه‌ی و هاوپه‌یمانه‌كانی ئاماده‌ن هه‌نگاوه‌كانی بۆ سـزادانی ئێران ڕابگرن ئه‌گه‌ر هاتوو تاران بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی هه‌نگاوی ئه‌رێنی بنێت.