له ڕۆژانی 16 و 17 ی مانگی ده‌دا له په‌رله‌مانی ئه‌وروپـی له برۆكسـل كۆنفرانسـێـكی نێونه‌ته‌وه‌یی له ژێر ناونیشـانی" یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا و كورد" به‌سـترا.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه یه‌كه‌م كۆنفرانسی له‌و جۆره نیـیه كه له په‌رله‌مانی ئه‌وروپـیدا بـبه‌سـترێت، به‌ڵـكو ئه‌مه جاری سـێـهه‌مه. به‌ڵام ئه‌و كه‌سـایه‌تیـیه كوردانه‌ی كه ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌م جاره بوون به گه‌شـبینیـیه‌وه ده‌ڕوانـنه ئه‌نجامه‌كانی.
به‌ڵام پـرسـیاره گرنـگه‌كه لێره‌دایه ئایا حكومه‌تی توركیا تا چ ئاسـتێـك گوێ ده‌داته داخواز و پـێـشــنیازه‌كانی كۆنفرانسـه‌كه.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیاره و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
كه‌ریم یاڵدز، سه‌رۆكی ڕێـكخراوی پـرۆژه‌ی مافی مرۆڤی كورد له له‌نده‌ن.
فه‌له‌كناس ئووجا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپـی له به‌رلین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 48 خوله‌كه.