ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دوابه‌دوای شـایه‌تیـدانی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی سكاڵاكاری كورد له پـرۆسـه‌ی دادگایـیـكردنه‌كه‌ی سه‌دام و شه‌ش له داروده‌سـته‌كه‌ی به تاوانی ئه‌نفال،
سه‌رۆكی داداگا بڕیاری دا دانیشـتنه‌كانی دادگا بۆ 10 ڕۆژی تر دوابخات.
له میانه‌ی دانیشـتنه‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی دادگادا دوو شـایه‌تحاڵ باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه چۆن هێزه‌كانی سه‌دام گوندنشـینه كورده‌كانیان ئاخنیـوه‌ته ناو ماشـێـنی پـیس و پـۆخـڵ، وه به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی بیابانی دووریان بردوون، وه له دره‌نـگ كاتێـكی شه‌ودا گوله‌بارانیان كردوون.
ژماره‌یه‌ك له‌و گوندنشـینانه له ڕووداوه‌كه ڕزگاریان بووه، وه یه‌ك له‌وانه شـایه‌تی دا و گوتی به‌ر له‌وه‌ی گوله‌باران بكرێن هه‌ڵـهاتم و كه‌وتمه نێو چـاڵـێـكی پـڕ له لاشه‌وه و خۆم متـكرد هه‌تا دركم پـێـنه‌كه‌ن، پاشـان كه پاسه‌وانه‌كان و ئه‌نجامده‌رانی كوشـتنكاریـیه‌كه ڕۆیشـتن به‌ره‌و بیابان هه‌ڵـهاتم.
شـایانی باسه داواكارانی گشتی ده‌ڵێن هێزه‌كانی عێراق زیاتر له 180 هه‌زار كوردیان له میانه‌ی شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا له ساڵی 1988 دا له كوردسـتان كوشـتووه.
دیكتاتۆری پـێشـوو و شه‌ش له هاوكاره‌كانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیـیان ئاڕاسته‌كراوه، به‌وه‌ی به‌رپـرس بوون له‌و كوشـتنكاری و ئه‌شـكه‌نجه‌دانانه.