نوێنه‌رێـكی چینی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری كۆریای باكور كیم جۆنگ ئڵ له بیۆنگیانگ كۆبووه به‌مه‌به‌ستی وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌ی كه له ئه‌نجامی
تاقیكردنه‌وه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كۆریای باكور كه‌وتۆته‌وه.
گوته‌بـێژێـكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی پـێنجشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پـێشـووی وڵاته‌كه‌ی تانگ جیاخووان نامه‌یه‌كی تایبه‌تی له سه‌رۆك هوو جینتاو گه‌یاندۆته سه‌رۆكی كۆریای باكور، به‌ڵام گوته‌بێژه‌كه باسی له ناوه‌رۆكی نامه‌كه نه‌كرد.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تیش له بیۆنگیانگ ڕایانگه‌یاند كه سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری چینی وتووێـژی دۆسـتانه‌یان ئه‌نجامداوه سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایشی ناوچه‌كه.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس له سـیئۆل چاوی به كاربه‌ده‌سـتانی كۆریای باشور كه‌وت بۆ وتووێـژكردن ده‌رباره‌ی چۆنێتی
جێبه‌جێـكردنی سزاكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر كۆریای باكوردا.
هه‌روه‌ها خانم ڕایس وا به‌نیازه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی به‌یجین و مۆسكۆش بكات.
واشـنتۆن ده‌ڵێت ئه‌و نایه‌وێت فشـار بخاته سه‌ر وڵاتان تا سـزاكان به‌سه‌ر بیۆنگیانگدا بسه‌پـێنن به شـێوه‌یه‌ك كه گرژی و ئاڵۆزی له ناوچه‌كه‌دا زیادبكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆك بوش له چاوپـێـكه‌وتنێـكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ABC ی ئه‌مریكی هۆشـداری بیۆنگیانگی كرد به‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌نجامی ترسـناك ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر چه‌كی ناوه‌كی به ئێران و قاعیده بدات.
دراوسـێـكانی كۆریای باكور نیگه‌رانی خۆیان پـیشـانداوه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری توانایان له ڕاگرتنی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه له ناوه‌ڕاستی ده‌ریادان و بیانپـشـكنن به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به دوای ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه په‌یوه‌ندیـیان به چه‌كه‌كانی كۆریای باكوره هه‌یه.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا ئه‌و وێنانه‌ی كه مانگه ده‌ستـكرده‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئاسمانی كۆریای باكوردا گرتویه‌تی، جموجۆڵـێـك پـێشـان ده‌دات كه پـێده‌چێت خۆیان بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ناوه‌كی تر ئاماده بكه‌ن.