ژماره‌یه‌كی تری كوردی عێراقی له دادگایـیـكردنه‌كه‌ی سه‌دام حسێن به تاوانی
جینۆسـاید شـایه‌تیـیان دا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه یه‌ك له شـایه‌ته‌كان بۆ دادگای باسـكرد كه چۆن هێزه‌كانی سه‌دام ئه‌و كورده ئه‌نفالـكراوانه‌یان كوشـتووه كه وایان ده‌زانی بۆ گرتووخانه‌یه‌كی دیكه ده‌یانگوێـزنه‌وه.
شـایه‌تحاڵه‌كه گوتیشی ئه‌و له مردن ڕزگاری بووه به‌هۆی كه‌وتنی له ناو چاڵـێـك كه پڕبووه له ته‌رمی قوربانیـیه‌كان و پاشـان هه‌ڵـهاتووه.
داواكاری گشتی ده‌ڵێت هێزه‌كانی عێراق زیاتر له 180 هه‌زار كوردیان له ساڵی 1988 دا له شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفال له كوردسـتاندا كوشـتووه.
دیكتاتۆری پـێشـوو و له‌گه‌ڵ حه‌وت له هاوكاره‌كانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیـیان ئاڕاسـته‌كراوه، له‌وانه كوشـتن و ئه‌شـكه‌نجه‌دان.
ڕۆژی سـێـشه‌ممه‌ش دادوه‌ر ڕازیبوو پارێـزه‌رانی تاوانباره‌كان بـگه‌ڕێـنه‌وه هۆڵی دادگا كه پـێشـتر به قسه‌ی خۆیان له‌به‌ر ده‌سـتـتـێوه‌ردانی حكومه‌ت له كاروباری دادگاكه مانیـان گرتبوو. به‌ڵام ڕوون نه‌بوو ئایا له دانیشـتنه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشـه‌ممه‌دا ئه‌و پارێزه‌رانه ئاماده بوون یان نا.