Accessibility links

نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان له كینیا سه‌ری هه‌ڵداوه‌


كینیا ڕاپۆرتی داوه‌ سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئیفلیجی مناڵان كه بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له ماوه‌ی زیاتر له بیست ساڵدا ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ڕابگه‌یه‌نرێت وه‌ دۆزینه‌وه‌كه‌شی له ئۆردوگایه‌كی په‌نابه‌راندا بووه‌ له نزیك سنوری سۆماڵیا.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كینیا و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش پشت ڕاستیان كردۆته‌وه‌ كه‌وا كیژێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵ و نیوی سۆماڵی كه له ئۆردوگای هاگادیرا ی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی كینیا له دایك بووه‌ دووچاری ئه‌م نه‌خۆشی‌یه‌ بووه‌.

به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كینیاش ده‌ڵێت منداڵه‌ نه‌خۆشه‌كه دوورخراوه‌ته‌وه‌ بۆ ڕێگه‌ گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی‌یه‌كه‌.

XS
SM
MD
LG