ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌مه سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپـی بۆ به‌ربانگـی ئێواره‌ی
دووشه‌ممه پـێـشـوازی له كۆمه‌ڵـێـك موسـڵمانانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد، له نێو ئه‌وانه‌ی بانگهێشت كرابوون، ئه‌و موسوڵمانه ئه‌مه‌ریكیانه بوون كه ئاگركوژێنه‌وه و پـۆلیس و ئه‌ندامی یه‌كه له‌شـكرییه‌كان بوون.
سه‌رۆك بوش له گوتارێـكدا له به‌رده‌می ئاماده‌بوواندا گوتی ئیسلام هیوا و ئاسووده‌یی به زیاتر له یه‌ك ملیار موسـڵمان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌به‌خشتێت. سه‌رۆك بوش گوتیشی بڕوابوون به خودا زاڵتره به‌سه‌ر جیاوازیـیه ڕه‌گه‌زی و نه‌ژادیـیه‌كان‌دا.
شـایانی باسه، له دوای هێرشـه تیرۆریسـتیـیه‌كانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ری 2001 ئه‌مه شه‌شهه‌مین به‌ربانگه‌كردنه كه سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپی سـازی بكات.