لێپرسراوانی ته‌ندروستی له ئه‌نده‌نوسیا ڕایانگه‌یاندووه كه‌وا شه‌وی دووشه‌ممه ژنێكی به ته‌مه‌ن له ئاكامی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده گیانی له ده‌ستداوه و به‌م شێوه‌یه ده‌بێته 54 هه‌مین قوربانی ووڵاته‌كه به‌م نه‌خۆشی‌یه. ئه‌م ژنه به ته‌مه‌نه 67 ساڵه خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی باندونگ ه له ناوچه‌ی جاڤای خۆرئاوا.
هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه، كوڕێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵ له نه‌خۆشخانه‌ی جه‌كارتا به ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده گیانی له ده‌ست‌دا.
ئه‌نده‌نوسیا زۆرترین ژماره‌ی قوربانی په‌یوه‌ند به نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له جیهان‌دا هه‌یه كه له سێ ساڵی ڕابردووه‌وه بۆته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 149 كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان‌دا.